دوو پێشانگای نێودەوڵەتی لە ئێران دەکرێتەوە، بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

چوارھەمین پێشەنگای لەبواری بەستەبەندی و بەستەبەندی پیشەسازی خۆراکی و دەرمان و تەندروستی، ئامێرەکانی دروستکردنی کاغەز و کارتۆن و وەرەقە و چاپی فلیکس و چاپی دیجیتاڵی و پیشەسازییە پەیوەندیدارەکان لە بەرواری ٣٠ ئاب تاکو ٢ ئەیلولی ٢٠٢٢ لە شاری تاران.

پێنجەمین پێشەنگای تایبەت بە کشتوکاڵ  و باخداری و خانوی پلاستیکی و ئامێری کشتوکاڵ و فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە بەرواری ١٢ تاکو ١٥ ئەیلول لە شاری تاران.

    1. بازرگانانی سلێمانی کە لەو بوارەدا کاردەکەن دەتوانن بەشدار بن، بۆ ناو تۆمارکردن سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن،  دوا کات بۆ ناو تۆمارکردن ٢٣ ئابی ٢٠٢٢.