دوهەمین پێشانگای کشتوکاڵی لەسلێمانی بەڕێوەچوو

بەئامادەبونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکانی شاری سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی دوهەمین پێشانگای کشتوکاڵ بەبەشداری ٩٠ کۆمپانیا کارەکانی بەڕێوەچوو.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەوتەیەکدا ڕایگەیاند” کاری ئێمە پشتیوانیکردنە لەکەرتی کشتوکاڵ بەگرنگیەوە لەم جۆرە پێشانگایانە دەڕوانین کەدەبێتە دروستکردنی پەیوەندی بەهێز لەنێوان کۆمپانیا ناوخۆی و بیانیەکاندا ڕۆڵ دەبینێت لە ناساندنی بەرهەمە ناوخۆیەکانی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و پەلەوەری”.

راشیگەیاند” هەرێمی کوردستان خاوەنی زەوی بەپیتە وە خاوەنی دەستی کاری زۆرباش هەیە وەکەشو هەوای لەبارمان هەیە لەهەر چوار وەرزەکوی ساڵدا بەمەش دەتوانین بەرهەمی ناوخۆی بەشێوەیەکی باش زیاد بکەین و چیتر ڕێگە نەدەین بازاڕەکانمان ببنە ساغکردنەوەی بەرهەمی هاوردەکراو”.

ئاماژەی بەوەشدا وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریانداوە لەپارەی هاتوو لەسەدا ٢ بنەتۆوە لەعێراقەوە بیخەینە خزمەتی کڕێنی پێداویستی بۆ جوتیاران کە هاوکاریان دەبێت لە داچاندن وەک بنەتۆ و سەماد ماددەی قرکەر.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەربارەی دوهەمین پێشانگای کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند” ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەچاوێكی پڕبایەخەوە دەڕوانێتە كەرتی كشتوكاڵ، لەم پێناوەشدا هەنگاوی جدیمان ناوە، بەشی ڕاوێژكاری كشتوكاڵیمان لە ژوورەكەمان كردۆتەوە وەك یەكەم ژوور لەسەر ئاستی عێراق”.

راشیگەیاند” وەک ژووری بازرگانی سلێمانی بودجەمان بۆ ڕووپێوی لە بواری كشتوكاڵدا تەرخان كردووە بەهاوكاری بەڕیوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان كارەكەمان ئەنجام داوەكۆنفراسمان لەبواری كشتوكاڵدا لە ڕابردودا ڕێكخستووە بۆ دیاریكردنی كێشەكانی ئەم سێكتەرەو بەئامانجی چارەسەرو بەرەوپێشبردنی، پلانمان هەبوو ساڵانە ئەو كۆنفرانسە بەڕێوە بچێت بەڵام بەهۆی پەتای جیهانگیری كۆرۆناوە نەمان توانی لەم چەند ساڵەدا بەردەوام بین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ئەم پێشانگایە خواست و ئامانجی ئێمەیە هیوادارین ببێتە دەرفەتێكی زێڕین بۆ بازرگانان و كۆمپانیاكانی بواری كشتوكاڵ، بتوانن گرێبەستی بازرگانی واژۆ بكەن بۆ وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە هەرێمەكەماندا.