دراوی نێودەوڵەتی: لەمساڵدا هەڵاوسان لە عێراق بۆ %6.6 بەرزدەبێتەوە

لە نوێترین خشتەیدا بۆ مانگی ئایار، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، “پێشبینی دەکەن رێژەی هاڵاوسان لە ساڵی 2023دا لە عێراق بەرزببێتەوە بۆ %6.6، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022دا هەڵاوسان %5 بووە.

هەروەها پێشبینی دەکات ئاستی هەڵاوسان لە ساڵی 2024دا دابەزێت بۆ %1.6، ئەمە لەکاتێکدایە ئاستی هەڵآوسان لە ساڵی 2020 و 2021دا %0.6 بووە.