خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی

دکتۆر سەلام عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلایەن ڕاگری کۆلێژی بازرگانی زانکۆی سلێمانیەوە خەڵاتی ڕێز و سپاسی پێبەخشرا لەبەرامبەر بەشداریکردنی لە پانێڵی “گەشەپێدان بە بازرگانی نێودەوڵەتی” کە بەڕێوبەری گشتی ژوور بەشداری تێدا کرد بوو.

ھەردولا ھیوایان خواست کە ئەم پەیوەندییە لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەشە ئابوریەکانی زانکۆی سلێمانی بەردەوامی ھەبێت، تاکو خوێندکاران بتوانن سود لە زانیارییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەربگرن.