خاوەن شەتڵگەکان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن

ژمارەیەک لە خاوەن شەتڵگەکانی شاری سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد بە مەبەستی گەیاندنی کێشە و گرفتەکانیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.

نوێنەری خاوەن شەتڵگەکان لە کۆبونەیەکدا لەگەڵ سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و عەتا حاجی ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور ڕایگەیاند “تاکو ئێستا ئێمە پشتگوێ خراوین و شوێنی کارکردنمان شیاو نیە و ناتوانین گەشە بە کارەکانمان بدەین و ببینە ھۆکار بۆ زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆی و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە کوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌مان شوێنه‌كه‌مان له‌ شوێنێكی سلێمانییه‌”.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری.بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: وەکو ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی پێشنیاز دەکەم ھەوڵ بدرێت سەرجەم شەتڵگەکان لە یەک شوێندا کۆبکرێنەوە بەشێوەیەکی مۆدێرن کە ڕێژەی سەوزای لە شارەکەمان زیاد بکەن و ھاوڵاتیانیش بتوانن گوڵ و درەخت لە یەک شوێندا بکڕن، ئەمە لە زۆربەی وڵاتان کراوە”.