حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بەدابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بارزگانیی سەربە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان، نەوزاد شێخ کامیل رایگەیاند کە ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دیناری دیکە وەک بەشێک لە شایستە داراییەکانی جووتیاران ھاتووەتە سەر ھەژماری وەزارەتی بارزگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان.

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نەوزاد شێخ کامیل رایگەیاندووە کە بڕی ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار ھاتووەتە سەر ھەژماری وەزارەتی بارزگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە لەو بڕە پارەیە، ٥٠ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار پشکی سلێمانی، ٣٠ ملیار دیکەیش پشکی ھەولێر و ١٧ ملیاری دیکەیش پشکی دھۆک-ە.

باسی لەوەش کردووە کە دوای تەواوبوونی رێکارە کارگێریی و داراییەکان لە ئایندەیەکی نزیدا، دەست بەدابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەکرێت، ئەوەیش بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنم لەلایەن جووتیارانەوە بە سایلۆکان.