جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کێشە و گرفت و سەرنجەکانی کۆمپانیا بەشداربووەکان یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی پانزەھەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرد.

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند “ھەوڵی تەواو دەدەین بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتەکان و دەستخۆشی لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە بەشداریان کردوە لە پانزەھەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەشدا، وەکو ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواو لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە بەشدارن، ھیوادرین پێشانگەکە ببێتە دەرفتێک بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان.