بەیاننامەی ژووری بازرگانی و پیشەسای سلێمانی دەربارەی ڕێگری لە ناردنی بەرهەمی كارگە ناوخۆییەكان بۆ پارێزگاكانی عێراق
بەداخەوە لەئێستادا لە بازگەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا ڕێگری دەكرێت لە ناردنی بەرهەمی كارگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، بە بیانوی نەبوونی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق، ئەم ڕێكارەش كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر كارگەكانی هەرێمی كوردستان كە لە ئێستادا پشتیوانییەكی زۆر لە كەرتی پیشەسازی دەكرێت لە عێراقدا.
لەهەمانكاتدا لە بازرگە گومرگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان وعێراقدا ڕێگری دەكرێت لەو بەرهەمانەی كە لە دەروازەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەدەكرێن و ڕێگەیان پێ نادرێت بە تێپەڕبوونی ئەو بەرهەمانە بۆ پارێزگاكانی عێراق و دوبارە گومرگیان بۆ دەكرێتەوە.لە ئێستادا ئەم ڕێكارانە ناڕەزای بازرگانان و خاوەنكارگەكانی لێكەوتۆتەوە داوای چارەسەركردنی بەپەلەدەكەن تا زیانی زۆریان بەرنەكەوێت و نەبێتە هۆی داخستنی كارگەكانیان و ڕاوەستانی جوڵەی بازرگانی لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان.
ژوورەکەمان نوسراوی ئاراستەی یەکێتی پیشەسازی عێراق و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی عێراق و وەزارەتی پیشەسازی عێراق و بەشی یاسای و ئابوری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنە پەیوەندی دارەکانی هەرێم کردووە.
ژوورەكەمان داوا دەكات چارەسەرێكی بەپەلە بۆ ئەم گرفتە بدۆزرێتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق بگەنە ڕێكەوتن.