بیتکۆین ڕێژەی 12%ـی نرخەکەی لەدەست دا

دراوی دیجیتاڵیی بیتکۆین ڕێژەی 12.14%ـی نرخەکەی لەدەست دا و نرخی هەر بیتکۆینێک بۆ 47 هەزار و 176.09 دۆلار دابەزی.

بیتکۆین وەک گەورەترین و دیارترین دراوی دیجیتاڵی لە جیهاندا، لەمساڵدا بەڕێژەی 31.6% دابەزیوە و بەرزترین نرخیش کە تۆماریکردووە لە نۆی مانگی تشرینی دووەمدا بوو کە گەیشتە 69 هەزار دۆلار.

بیتکۆین ئەمڕۆ بەبڕی شەش هەزار و 567.6 دۆلار دابەزی کە دەکاتە 12.14%ـی نرخەکەی.

هەریەکە لە دراوە دیجیتاڵییەکانی وەک بیتکۆین، دۆگ کۆین و ئیسریۆم لە ساڵی 2021ـدا خواست لەسەریان لە جیهاندا زیادیكرد و بەهاکەشیان زیادیکرد، هۆکارەکەشی بۆ کێشە ئابورییەکانی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.