بۆ یەکەمجار یۆرو هاوتای دۆلار بووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی تەمووزی 2022، بۆ یەکەمجار نرخی یۆرۆ هاوتای دۆلاری ئەمریکی بووەوە و لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک یۆرۆ یەکسانە بە یەک دۆلاری ئەمریکی.

لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی ئۆکرانیاوە، رۆژ بە رۆژ نرخی یۆرۆ لە دابەزیندایە و ئەمڕۆ نرخەکەی کەمترین ئاستی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، کە 100 یۆرۆ هاوتای 100 دۆلاری ئەمریکی بووەتەوە.

بەپێی پێشبینییەکان بەهۆی بەردەوامی شەڕی ئۆکرانیا و روسیاوە، کاریگەریی لەسەر نرخی یۆرۆ و هەبووە و پێشبینیش دەکرێت، زیاتر داببەزێت، بە جۆرێک 90 سەنت بەرامبەر بە یەک دۆلار بێت.

ماوەی پێنج مانگە شەڕی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و ئەوەش کاریگەریی کردووەتە سەر بوارە جیاوازەکان لە جیهاندا و ئابووریش یەکێکە لەوانەی کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دروستبووە.