بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بەهای نەوت لەجیهاندا بەرزدەکات

دوای ئەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و هاوپەیمانەکانیان کە بە “ئۆپیک پڵەس” جەختیانکردەوە لەسەر بەجێگیری هێشتنەوەی هەناردەکردنی نەوت، ئەمڕۆ دوشەممە بەهای نەوتی برێنت بەڕێژەی 2.80% بەرزبوەوە گەیشتە 75.52 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و هاوپەیمانەکانیان “ئۆپیک پڵەس” لەم هەفتەیەدا کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، سەرەڕای بڵابونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئومیکرۆن و مەترسی راگرتنی دامەزراوە پیشەسازییەکان، بەڵام پابەند دەبن بە هێشتنەوەی جێگیری هەناردەکردنی نەوت بۆ بازارەکانی وزەی جیهان.

لەکۆبونەوەکەدا بەشێک لە وڵاتان پێشنیازی زیادکردنی بەرهەمهێنانیان کردوە بەشێوەیەکی کاتی و تا بڕیارەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەرکردنی 50 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ چوار كۆگا سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی وڵاتەکەی دەکەوێتەبواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام زۆرینەی وڵاتان ئەو پێشنیازەیان رەتکردوەتەوە.

 دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەسیش بۆ زیادنەکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بەهای نەوتی برێنت بەرێژەی 2.80% بەرزبوەوە و گەیشتە 75.52 دۆلار، هەروەها بەهای به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ 71.36 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.