باڵوێزی بەنگلادیش سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی دەکات

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی و یاسین ڕە‌حیم، جێگری سەرۆک، د.سەلام عەبدوڵڵا، بەرێوبەری گشتی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور پيشوازیان کرد لە محەمەد فازڵ الباری، باڵوێزی بەنگلادیش لە بەغدا.

محەمەد فازڵ الباری، باڵوێزی بەنگلادیش لە بەغدا، رایگەیاند ”لە بەرواری ٢٠٢٢/١١/١٨ پێشەنگایەکی گەورە لە بەنگلادیش دەکرێتەوە، ئەمرۆ هاتوینەتە شاری سلێمانی تاکو بە فەرمی داوا لە ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بکەین، بە شاندێکی بازرگانی گەورە لەو پێشەنگایەدا بەشداری بکات”.

ڕاشیگەیاند ”وڵاتی بەنگلادیش بە ناوبانگە بە چەندین جۆر میوەی دەگمەن و نایاب، داواکرین شاندێکی کشتوکاڵی و پیشەسازی بنێرە پێشەنگا تاکو بتوانین پەیوەندییە بازرگانی و ئابوریییەکان دروست بکەین”.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سليمانی رایگەیاند ”بەخۆشحاڵیەوە هەوڵ دەدەین، پەیوەندییەکی ئابووری بەهێز لەگەڵ وڵاتی بەنگلادیش دروست بکەین، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات لە کەرتی کشتوکاڵیدا بگاتە خۆبژێوی لە زۆر بەرهەمەکاندا، بۆیە هەوڵی تەواو دەدەین شانديکی بازرگانی دروست بکەین تاکو بتوانین بەشداری لەو پێشەنگایەدا بکەین”.