بانکی ناوەندی زانیاری نوێ لەبارەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات

ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێدانی پارەی کاش کۆنتڕۆڵ دەکرێت لەرێگەی سەکۆی ئەلیکرۆنییەوە و بەمەش بەهای دۆلار دادەبەزێت.

ئیحسان یاسری، ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: هەموو بازرگانێك ئەگەر بازرگانییەکەی بچوك بێت دەتوانێت داواکاری بۆ کڕینی دۆلار پێشکەش بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا، یاسری دەڵێت: سەکۆی ئەلیکترۆنی توانای کۆنتڕۆڵکردنی کاشی لەناو بازاڕەکاندا هەیە.

دەربارەی نرخی دۆلار، ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق ڕاشیگەیاند: بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانە نرخی دۆلار دادەبەزێت بۆ ئەو نرخەی بانکی ناوەندی دایناوە.