بانکی رافیدەین ئاگادارییەک سەبارەت بە قەرزی بچوک بڵاودەکاتەوە

بانکی رافیدەین بەیاننامەیەکی سەبارەت بە قەرزی بازرگانی بچوک بە بڕی 25 ملیۆن دینار بڵاوکردەوە و دەڵێت، رێژەی سودی قەرزەکە 6% و بە قیستێکی مانگانەی کەم، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکەش شەش ساڵە.

بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە، “قەرزی پڕۆژەی بچوک بە بڕی 25 ملیۆن دینار دەدرێتە هاوڵاتیان، لەوانە خاوەن دوکانەکان، پیشەسازیەکان، بازرگانانی بچوک، خانەنشینان و کەسانی دیکەی پیشەیی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی سودی قەرزەکە 6% و بە قیستێکی مانگانەی کەم دەبێت، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکەش شەش ساڵە.

بانکی رافیدەین دەڵێت، گەرەنتی گەڕانەوەی قەرزەکە لە رێگەی فەرمانبەرێکی مەدەنی یاخود سەربازییە دەبێت کە موچەکەی لە رێگەی بانکەکەوە وەردەگرێت، یاخود بە گەرەنتی ڕەهنێکی خانوبەرە، بە مەرجێک بەهای خەمڵێنراوەکەی بڕی قەرزەکە بگرێتەوە.