ئاگادارییەكی نوێ لە دەروازەی باشماخەوە لەبارەی گەشت بۆ ئێران

دەروازەی باشماخ رایگەیاند، ئەو مۆڵەتەی ئێران دیاریكردبو كۆتایی هات و لە ئێستا بەدواوە تەنها رێگە بە داخڵبونی ئەو گەشتیارانە دەدات كە كارتی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنایان لە جۆری پی سی ئاڕ، پێیەو دەشڵێت: تەنها پشكنینی دو نەخۆشخانە لە سلێمانی و هەڵەبجە باوەڕپێكراون و كاریان پێدەكرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ئەمڕۆ هەینی، لە ئاگادارییەكی نوێدا رایگەیاندوە”ئەوانەی بەنیازی گەشتکردنن بۆ ئێران لەڕێگەی دەروازەکەمانەوە، پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR)(هەردوکیان پێکەوە) پێبێت، بەپێچەوانەوە ئیشوکاریان بۆناکرێت و دەگەڕێنرێنەوە لەبەرئەوەی ئەو مۆڵەتەی ئێران دیاری کردبو کۆتایی هاتوەو لەئێستا بەدواوە ئێران تەنها ڕێگە بەداخڵبونی ئەوکەسانە دەدات کە هەردوکی واتە (کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایPCR))ی پێکەوە پێبێت.”

دەروازەكە سەبارەت بە پشكنینی كۆرۆنا، ئەوەی خستۆتەڕو”گەشتیاران بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا دەتوانن سەردانی هەریەکە لەنەخۆشخانە حکومییەکانی (شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ــ لەسلێمانی) و (نەخۆشخانەی وەفاــ لە هەڵەبجە) بکەن، بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی تەنها ئەو دو شوێنە باوەڕپێکراون بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا تایبەت بەگەشتیاران و کارییان پێ دەکرێت.”