بەغدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزدەكاتەوە

 لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكردوە، وڵاتەكەی بەنیازە لەچەند مانگی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ 5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزبكاتەوە.

عەواد عەوادی ئەندامی لیژنەی نەوت غاز لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، هەرچەند بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەكەی لەئاستێكی باشدایە، بەڵام حكومەت بەنیازە لەدوای پێدانی بەشێك لەشایستەداراییەكان گفتوگۆ و رێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكان بكات، بۆ ئەوەی لەچەند مانگی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیادبكەن.

لێدوانی ئەو ئەندام پەرلەمانە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق لەمیانی كۆنگرەی ناڕەسمی رێكخراوی ئۆپیك لە جەزائیر دوپاتیكردوە، كە وڵاتەكەی پشتگیری هەموو هەوڵێك بۆ دیاریكردنی ئاستی بەرهەێنان دەكات بەڵام بەرگری لەپشكی بەرهەمهێنانی خۆی دەكات  كە لە نێوان 4 ملیۆن و 750 هەزار بەرمیل بۆ 5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەدایە.