تەنها لە ماوەی یەك مانگدا، بانكی ناوەندیی عێراق نزیكەی پێنج ملیار دۆلاری فرۆشتووە. ڕۆژانە بانكی ناوەندیی عێراق دۆلاری ئەمریكی دەخاتە بازاڕەوە و سەرمایەداران و بازرگانان و گەشتیاران دۆلار بە دیناری عێراقی دەكڕن، بەپێی زانیارییەكان لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا، بانكەكە ...

یەکێتیی ئەورووپا پێشنیازی سەپاندنی ھەشتەمین پاکێجی سزای بەسەر رووسیادا کرد کە قەدەغەکردنی بازرگانی و سەپاندنی میچێک لەسەر نرخی نەوتی رووسیا لەخۆدەگرێت. پاکێجی سزا نوێیه‌کانی یەکێتیی ئەورووپا لەلایەن سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین و نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا ...

لەئێستادا نرخی ١٠٠ پاوەند بەرامبەرى ١١٢ دۆلارە بەوەش بەراورد بە چەند ڕۆژى ڕابردوو نرخى پاوەند بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز بوەوە. لەپاش ئەوەى لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا لە بازارەکانى هەرێم و جیهان بەهاى پاوەند لە بەرامبەر دۆلارى ئەمریکیى بەشێوەیەیەکى بەرچاو دابەزینى ...

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە ڕێژەی 3% بەرزبووەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئۆپیک پڵەس لە گفتوگۆکانی بەردەوامە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا وەک پاڵپشتییەک بۆ بازاڕی نەوت. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ...

كۆمەڵەی پیاوانی كاری ئوردن و یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان، یاداشتێكی هاوبەشیان لە بواری وەبەرهێناندا واژوو كرد، بڕیاریشە ئەنجوومەنێكی بازرگانی هاوبەشی كوردستان- ئوردن دروست بكەن. ماوەی دوو رۆژە كۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئوردن- كوردستان لە عەمانی پایتەختی ئوردن، دەستی بە كارەكانی كردووە بەمەبەستی گەشەدان ...

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی داهاتی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی ئەیلول ئاشکراکرد، بەپێی ئامارەکە داهاتی فرۆشتنی نەوت نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە. بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، كۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتە (98) ملیۆن ...

بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانی گۆڕی و نرخی ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدەشی دیاری کرد دەقی ڕاگەیەندراوەکە: نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لەسلێمانى لەنێوان (12.500 بۆ 13.500) دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدەش گۆڕانکارى تێداکرا. ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 2/10/2022 لیژنه‌ی دیاریكردنی ...

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (میتا) چیتر لەنێو 10 دەوڵەمەندترین كەسی ئەمریكادا نییە، كە یەكەمجارە لە ساڵی 2015ەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی پشكەكانی كۆمپانیاكەیەوە لە ساڵی 2021دا. مارك زوكەربێرگ-ی تەمەن 38 ساڵ و دامەزرێنەری فەیسبوك زیاتر لە نیوەی سامانەكەی كە دەگاتە 76.8 ملیار ...

عێراق ڕیزبەندی سێیەم گەورە هاوردەكار لە توركیا تۆماردەكات، دوای ئەوەی ئەو وڵاتە بڕی هەناردە و هاوردەی بەڕێژەی 13.1% و 404% بەرزبووەتەوە. دەستەی ئاماری توركیا ڕایگەیاند، هەناردەی وڵاتەكەی لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە 21 ملیار و 337 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و بەڕێژەی ...