بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، کەرتیی گەشتیاریی لە جیهاندا لە ساڵی 2020 تریلیۆنێک و 300 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، “خراپترین ساڵ بووە بۆ گەشتیاری لە مێژوودا”.    کەرتی گەشتیاری لە جیهان لە ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵی 2019، ...

وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیایەكی فەڕەنسی لێكتێگەیشتنێكیان واژووكردووە، بۆ گەشەدان بە كەرتی نەوت و وزە لە عێراق. ئیسحان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم ئاشكرایكردووە، سوورن لەسەر هەماهەنگی كردن لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ گەشەدان بە كەرتی نەوت ...

ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لێپرسینەوە لە پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق دەکات، زیاتر لە (100) پەرلەمانتاریش پێشنیارى کەمکردنەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى دەکەن. ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجام دەدات و بەپێى کارنامەى کۆبونەوەکەش تەوەرێک تایبەت دەبێت بە لێپرسینەوە ...

وەزارەتی بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە ئێستا 85%ی كەرەستەی كارگەكان لەدەرەوە هاوردە دەكرێن و پلانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، گرنگی بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێ و ئەو كارگانە بەرهەمی ناوخۆی بەكاربێنن.    فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی  ...

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانونی دووەم ئاشکرای کرد کە نرخی بەرمیلێک نەوتیان لە بودجەی 2021ی عێراقدا سێ دۆلار بەرزکردووەتەوە. جەمال کۆچەر ڕایگەیاند، “نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا پێشتر بە 42 دۆلار ...

شیكەرەوانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینییان كردووە، لە ئەمساڵدا خواستی جیهانی لەسەر گازی سروشتی بە ڕێژەی 2.8% زیاد بكات. جۆن باتیس، گەورە شیكەرەوەی كەرتی گازی سروشتی لە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم بڵاوكراوەتەوە ڕایگەیاندووە، “بازاڕی ...

بە ئامادەبوونی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێر و بەرێوبەری گشتی ژوور پرۆتۆکۆڵێک لەگەڵ کۆمپانیای مێرسیدس بێنز واژۆ کرا. سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “کۆمپانیای مێرسدیس بێنز یەکێکە لە ...

نرخی نەوت بۆ جاری دووەم دابەزی ئەمەش بەهۆی ئەو ترسەی هەیە لە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن وڵاتانەوە لەبەر دڵەڕاوکێ نوێیەکان لە دووبارە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان. نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی دووەم لە بازاڕەکانی جیهاندا 15 سەنت ...

نووسینی/ عەتا قەرەداخی ” هەراوهوریای بێ ئامانج یان چەقچەقەی بێ ئارد” ناونیشانی شانۆنامەیەکی شکسپیرە کە نزیکەی چوار سەدەو نیو پێش ئێستا نووسیوێتی. ئەم ناونیشانە بە دیدی ئێمە لەگەڵ بارودۆخی سیاسی و حیزبی و پەرلەمانی و بەڕێوەبردنی کوردیدا یەکاویەک دێتەوە. قسەکردنی ...

منداڵپارێزی سلێمانی سوپاس نامەیەک ئاراستەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات لە بەرامبەر ئەو بەشە خۆراکیانەی بۆ هاوکاری کەمدەرامەتان ئامادەکرابون. سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و دکتۆر. سەلام عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری ژوور و بەختیار محمود، ئەندامی ئەنجومەنی ژوور ...