سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌ له‌ڕێگای جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، حەسەن روحانی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین، زیاد ئەلنه‌خاله‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ...

دانە غاز رایدەگەیەنێت کە دەیانەوێت لە میانی سێ ساڵی داھاتوو قەبارەی بەرھەمھێنانی غاز بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و قەبارەی بەرھەمھێنانی لە شلە نەوتییەکان بۆ ١٠ بۆ ١٢ ھەزار بەرمیل نەوتی ھاوتا لە میانی سێ ساڵی داھاتوو لە ...

ژاپۆن یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی شارستانیه‌تێكی دوورودرێژی هه‌یه‌ و ئێستاشی زۆر پێشكه‌وتووه‌ و داهاتووشی زۆر گه‌شه‌، كه‌واته‌ په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر شێوازی ژاپۆنی شتێكه‌ ده‌بێت تێی بڕوانین و لێی بكۆڵینه‌وه‌، وه‌ ئایا گه‌لی ژاپۆن چی ده‌كه‌ن تا خه‌ڵكه‌كه‌یان گه‌شتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌ له‌ ژیری، ...

رووسیا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كاره‌كته‌ره‌كانی پێشبڕكێی پڕچه‌ككردن له‌ جیهاندا، له‌ 2018دا هه‌م نه‌وه‌ی نوێی چه‌كه‌كانی ناساند، هه‌میش به‌ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی له‌ مێژوودا هێزی خۆی خسته‌ڕوو. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ سووریا به‌كاری هێنان، رووسیا ئه‌مساڵ ده‌ستیكرد ...

كەمال مستەفا، بەڕێوەبەری شارەوانیەکانی سلێمانی بە سایتی ژووری ڕاگەیاند” وەک شارەوانیەکانی سلێمانی توانیمان کاری تاپۆکردن بۆ ئەو خانوانە تەواوبکەین کە لە سنوری دووکان کرابونە سەر موڵکی شارەوانی و زیادەڕۆ بوون لەئێستادا تەواوبووە”. ڕاشیگەیاند” تاپۆکردنی ئەو خانوانەی دروستکراون لە سەر موڵکی ...

دروستکردنی کارگەی ریسایکلین لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد کە دەبێتە پاراستنی ژینگە و بەکار ھێنانەوەی ئەو كەلوپەلانەی پێویستن. كەمال مستەفا، بەڕێوەبەری شارەوانیەکانی سلێمانی بە سایتی ژووری وت” لەزۆنی دووکان چەمچەماڵ کارگەی ڕیسایکلینمان ھەیە لە ٢٠١٨/١٢/٢٦ کێشەی ھونەری و زەوی کە بۆ ...

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایدەكات: بەراورد بەساڵی 2017 بەرهەمی گەنمی عێراق لە 2018دا یەك ملیۆن تۆن كەمی كردووە. بەپێی ڕاپۆرتێكی وەزارەتەكە، لە ساڵی 2017دا لە عێراق، سێ ملیۆن تۆن گەنم بەرهەمهێندرابوو، بەڵام ساڵی 2018، كەمیكردووە بۆ دوو ملیۆن و 178 هەزار ...