جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، دیار نەسرەددین لە بارەی ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت رایگەیاند “وەك فەرمانگەی سلێمانی سەرجەم ئامادەكارییەكانمان كردووە و تەنها رێكخستنی هەندێك كۆگا ماوە، ...

وەزارەتی دارایی و ئابوری بە واژۆی رێباز حەملانی وەزیر، رێنماییەكی لەبارەی لێخۆشبون لەو سزا و سودانە بڵاوكردەوە، كە كەوتۆتە ئەستۆی قەرزارانی كرێ و (بەدەل)ی موڵك و ماڵی دەوڵەت و خاوەندارێتییەكەی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری دەگەڕێتەوە. ئەمەش دەقی رێنماییەكەیە…. ...

٢ ھەزار كەس لە پارێزگای زیقار بە هۆی کەم ئاوییەوە ناوچەكانیان جێھێشت و كێشەی سوتەمەنیش لە ژماره‌یه‌ك پارێزگای باشوور و ناوه‌ڕاست سه‌ریهه‌ڵدا‌. سەرچاوەیەك لە پارێزگای زیقار رایگەیاند، بەھۆی كەمیی ئاو، 2 ھەزار كەس لە پارێزگای زیقار ناوچەكانیان جێھێشتووە و بەرەو ...

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 81 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت. به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26 ی ئه‌یلولى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 81 دۆلار و 12 ...

گرووپی “فیتۆل”بۆ بازرگانی كەلوپەلی سەرەتایی رایگەیاند  ”لەدوای جێبەجێبوونی دووەم گەڕی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە كۆتای ئەمساڵدا، كاركردنی کۆماپانیاکان لەگەڵ ئێران دەوەستێنێت”.  مایك مۆلەر، بەرپرسی پەرەپێدان لە گرووپەكە و گەوەرترین بازرگانی نەوت لە دنیا لە سەروبەندی كۆنگرەی نەوت لە ...

له‌ئینگلته‌را گه‌وره‌ترین كێلگه‌ی وزه‌بای ده‌ریایی كرایه‌وه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌توانێت بڕێكی باشی وزه‌ی كاره‌بای هاوڕێ ژینگه‌ بۆ هه‌زاران ماڵ دابین بكات. ئه‌و كێڵگه‌یه‌ له‌نزیك كه‌ناری باكوری خۆرئاوای ئینگلته‌رایه‌، كه‌ 86 تۆربین له‌ خۆی ده‌گرێت و ده‌توانێت وزه‌ی كاره‌بای پاك كه‌ به‌ ...

لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی زیاتری به‌ به‌ھای تمه‌ن كردو نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌  ملیۆنێك و 700 ھه‌زار تمه‌ن. لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا، به‌ھای تمه‌نی له‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا دووچاری دابه‌زینی زیاتر كردو ...

لە ھۆڵی ئۆسکار لە شاری سلێمانی نمایشێکی تایبەت بۆ نیشاندان و نمایشکردنی نوێترین دیزاینی مۆدێلاتی دوورینی جلوبەرگی ئافرەتان و منداڵان و جوانترین مەیکەپی دیڤیا بیوتی بۆ وەرزی نوێ سازکرا. دیزاینەر و سەرپەرشتیاری نمایشەکە، ھەوار محەمەد لەو بارەیەوە  راگەیاند، لە نمایشکەدا ...

له‌ میانی 73ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌کانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌ نیویۆرك، ئه‌ردۆغان دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌نجامدا و تیایدا باسی له‌وه‌ كرد سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا كه‌ حكوومه‌تی تارانی كردووه‌ته‌ ئامانج، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كڕینی غازی سروشتی له‌ ئێران. له‌ دیمانه‌كه‌یدا ...

ئێران دەڵێت چیتر پێویستی بە دۆلاری ئەمەریكی نییە و لەمەودوا لە جۆری تری دراوی بیانی بۆ بازرگانیكردن سوود وەردەگرێت. عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرای كرد، لەگەڵ هەریەك لە وڵاتانی رووسیا و چین لەسەر ئەوە رێككەوتووە لەمەودوا ...