قاسم محمد، بڕیاردەری لیژنەی نەوت و وزە لەپەرلەمانی عێراق بەرزبونەوەی نرخی نەوتی لەبازارەكانی جیهان بۆ بڕیاری كردەوە سەربازیەكەی ئەمریكاو وڵاتانی رۆژئاوا دژ بەسووریا دەگەڕێنێتەوە، دووپاتیشیدەكاتەوە بەرزبوونەوەكە بەزوویی كۆتایی دێت و زۆر درێژە ناكێشێ. قاسم محمد رایگەیاند:”جیهان بریتییە لەچەند ئەڵقەیەكی بەیەكتری ...

بەرپرسانی ئیدارەی باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دانووستانەكانیان لەگەڵ پسپۆڕانی وزە دەستپێكردووەو تاو‌وتوێی رەوشی بازاڕی نەوتیان كردووە. ئەمەش هاوكاتە بە تاو‌وتوێكردنی پرسی گورز وەشاندنێكی سەربازی دژی رژێمی سو‌وریا. سەرچاوە ئاگادارەكانی واشنتۆن باسیان لەوە كردووە، كە هیچ هێمایەكی پێچەوانە دەرنەخراوە ...

لە سوچێكی گەڕەكی دەوڵەمەندنشینی مەنسور لە بەغدا، دوكانێك لۆگۆیەكی گەورەی رۆلێكسی هەڵواسیوە، بەڵام ئەمە دوكانێكی ئاسایی رۆلێكس نیە، لە ناوەوەی دوكانەكە جگە لە كاتژمێری رۆلێكس، چەند ماركەیەكی دیكەی گرانبەها نیشانداوە وەك ماركەی پیتەر فیلیپ و رایمۆند وێل. عەلی عەبودی، خاوەنی ...

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس لەسەر زاری سەرچاوەیەكی باڵا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران لە دەرەنجامی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان، نزیكەی نیوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت بەدەستناهێنێتەوە و ئەو بڕە پارەیە لە بانكەكانی دەرەوەی ئەو وڵاتە دانراون. بەپێی ئەو هەواڵە، بەراوردەكانی حكومەتی ئەمریكا نیشاندەری ...

دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێكی ئیمارات لەبارەی وزە لە توركیا، ئەنقەرە روو لە كۆریای باشوور دەكات ‌و دانووستانەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە چڕكردووەتەوە لەبارەی پرۆژەی خەڵوزو وزە. تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی حكومەتی توركیا، ئاماژەی بەوە داوە “پاش ئەو دواخستن‌و راگرتنی پرۆژەكەی ئەبو زەبی، ...

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی ‌و ئاڵۆزبوونی رەوشی ناوچەكەو ئەگەری ئەنجامدانی كردەیەكی سەربازی دژی هێزەكانی رژێمی ئەسەد، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 112 دۆلار بەرزبووەوە، بەمەش گرانترین نرخی لەماوەی 6 مانگی رابردوودا تۆماركرد. هاوكات گرێبەستەكانی نەوتی خاوی ئەمریكی ...

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەروازە سنوورییەكانی عێراق داهاتی 7 مانگی رابردووی ئاشكراكرد، كە زیاترە لە 200 ملیار دینار. عیسام ساڵح حلو، بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی كانوونی دووەمەوە تاوەكو 31 تەمموزی رابردوو ملیۆنێك و 466 هەزارو 503 كەس لە رێگای ...

ماڵپەری ئۆیڵ پرایسی تایبەت بە نەوت و غاز لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات كە توركیا بە هێواشی و بە نهێنی پێگەی خۆی لە پیشەسازی نەوتی هەرێمی كوردستاندا بەهێز دەكات. توركیا بۆ ئەوەی گرێدراویی خۆی بە غازی رووسیا و ئێرانەوە كەمبكاتەوە ...

كۆماری ئیسلامیی ئێران ‌و سەڵتەنەتی عومان گرێبەستێكی راكێشانی بۆری غازی دەریاییان بە بەهای 60 ملیار دۆلار واژووكرد. لەمیانەی سەردانێكیدا بۆ تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران، سوڵتان قابوس لەگەڵ عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تاو‌وتوێی چەندین پرسی سیاسی ‌و ...

د. بێوار خنسی، پسپۆڕی بواری نەوت گوتی “دوایین بەرمیلی نەوتی دنیا لە هەرێمی كوردستان دەردەهێنرێ” و پێشنیازێكیشی خستە بەردەم حكومەتی هەرێمی كوردستان كە “10 ملیار بەرمیل لە نەوتی یەدەگی كوردستان دەستی لێنەدرێ و بۆ نەوەكانی داهاتوو هەڵبگیرێ”. هەروەها داوا لە ...