بۆ زانینی ئەو كێشەو گرفتانەی هەیانە، ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كارگەی دروستكردنی ئاوی ئاڵای بەسەركردەوە و لەنزیكەوە گوێی لە داواكاریەكانیان گرتوو بەڵێنیاندا هەوڵ بدەن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ئەو كۆمپانیایە. ڕۆژی سێشەممە سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە یاوەری ...

بەڕێوەبەری كارگەی خشتی ئاسۆ ڕایدەگەیەنێت كە هەوڵەكانیان بۆ زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆی و دابینكردنی پێداویستەكانی هاووڵاتیان بەردەوامە و ڕو لەزیادبونە. لەسەرداێكیاندا بۆ كارگەی خشتی ئاسۆ لە شارۆچكەی تەكیە سەرۆكی ژوری بازرگانی و ئەندامانی لیژنەی پیشەسازی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ...

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌كارخستن‌و ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا چالاكی‌ تۆماركردنی‌ ناوی‌ بێكاران له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ له‌مساڵدا زیاتر گرنگی‌ به‌چالاكیه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ تۆماركردنی‌ ناوی‌ بێكاران، بۆ ئه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ ورد له‌سه‌ر ڕێژه‌ی‌ بێكار ده‌ستنیشان بكه‌ن. (ئاسۆ نه‌جمه‌دین) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌كارخستن‌و ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی له‌سلێمانی‌ بەNNA راگەیاندوه‌، ...

شاره‌زایه‌كى بوارى ئابوورى دەڵی پێویسته‌ عێراق په‌له‌ بكات له‌ دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى له‌ ئه‌ستۆیه‌تى پێش هه‌ڵگرتنى ئه‌و پارێزبه‌ندییه‌ى كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ سه‌ر داهاتى نه‌وتى عێراق له‌ بانكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ دانراوه‌، ئەگه‌ر نا نرخى دینارى عێراقى له‌ مانگى ئایارى ...

بۆ پتەوكردنی پەیوەندە بازرگانیەكان و كاركردن لە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانیدا نوێنەری ژوری بازرگانی (وێست سویدن) سەردانی ژوری بازرگانی پیشەسازی سلێمانیكرد و لەگەڵ سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی كۆبونەوە. لە كۆبونەوەكەدا نوێنەری ژوری بازرگانی وێست سویدن ڕای گەیاند: دەیانەوێتە لەگەل ...

ته‌نگژه‌ی دارایی پێنج ساڵی رابردوو تا ئێستاش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بازاڕی كاری سه‌رانسه‌ری جیهان داناوە. رێكخراوی نێودەوڵەتی كار (ILO) له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه‌، ژماره‌ی بێكاران له‌ دنیا له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا پێنج ملیۆن كه‌س زیادی کردووە و هۆكاری ئه‌م زیادبوونه‌ بۆ كاریگه‌رییه‌كانی ...

به‌پێی‌ راپۆرتێکی سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، عێراق له‌ڕوی‌ به‌كارهێنان و بازرگانی‌ كردن و بونی‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانیدا، (44) هه‌مین وڵاته‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان. هەروەک ئاماژەی بەوەشداوە، بونی‌ زێڕ له‌ سەرجەم ناوچه‌كانی‌ عێراقدا ده‌گاته ‌39ته‌ن و چوار سەد كیلۆ، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ...

كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی قه‌ره‌داغ دراوه‌ به‌ كۆمپانیای‌ شیڤرۆن-ی‌ جیهانی و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش پابه‌ندی خۆی‌ به‌ سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌ربڕیوه‌. ئاشتی‌ هه‌ورامی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (رۆیته‌رز) ئاشكرایكردوه‌، كه‌ شیڤرۆن پابه‌ندی ته‌واوه‌تی‌ خۆی‌ ده‌ربڕیوه‌ بۆ هه‌مو ئه‌و ئه‌رك و مافانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ...

به‌هۆی ناڕه‌زایی و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ كه‌ میسڕ به‌خۆوه‌ی بینی، به‌های پشكی كۆمپانیاكان له‌و وڵاته‌ دابه‌زییوه‌ و، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بۆرسه‌ی میسڕ زیانی چه‌ندین ملیۆن دۆلاری لێكه‌وتۆته‌وه‌.   ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پشكه‌كان له‌ بۆڕسه‌ی میسڕ بڕِی (1) ملیار و (200) ...

له‌ ساڵى رابردوو بازرگانى ده‌ره‌كى ئیمارات گه‌شه‌ى كردووه‌ .  له‌مبارییه‌وه‌ (لوبنا ئه‌لقاسمى) وه‌زیرى بازرگانى ئیمارات رایگه‌یاند پێشبینى ده‌كه‌ین بازرگانى ده‌ره‌كى ئیمارات پارساڵ به‌ رێژه‌ى (14) له‌سه‌دا به‌ به‌راورد به‌  ساڵى 2011 زیادی كردووه‌، گووتیشیى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ئیمارات له‌ ساڵى ...