گەشتی بازرگانی وڵاتی یۆنان

وه‌سفی خه‌لیل

یۆنان یان کوماری هیلینی هەر لە دێرین زەمانەوە ناسراوە بە هیلاس وڵاتێکی دڵرفینە خاوەن مێژویەکی پڕ سەروەریە ناسراوە بە لانکی شارستانیەکان لە هەمانکات لانکی دیموکراتیەت جگە لەوە خاوەن میژویەکی گەورەیە لە هونەر و فه‌لسەفە ، لە چەند لایەکەوەی دەوردراوە بە ئاوی دەریای سپی ناوراست بەدریژاێی ۱۳٦۷٦ کم درێژترین سنوری هەیە لەگەڵ دەریای سپی ناوراست دانشتوانەکەی بەپی ئاماری ساڵی (۲۰۱۹) دەگاتە (١٠٫٧٥٠٫٠٠٠ ) کەس و ڕوبەرەکەی (١٣١٫٩٥٧ ) كم دووجایە و پایتەختەکی ( ئەسینا )یە خاون ۲۲۷ دورگەی ئاوەدانە، لە ڕوی گەشتیاری و پیشەسازی و گواستنەوەی دەریاێی ڕوڵی گەورەی هەیە لە لەهەمانکات هەلکەوتیکی جیوپوڵتیکی گرنگی هەیە دەتوانین بڵێن دەرگای ئه‌وروپایە دەکەویتە چەقی به‌ستنەوەی هەرسی کشوەری ئاسیا و ئه‌رورپا و ئەفریقا لە هەمانکات ئەندامە لە یەکیتی ئه‌وروپا و لە هاوپەیمانیەتی (ناتۆ) لەبەر هەڵکەوتە جوگرافیەکەی هەمیشە ئیمپراتۆریە دەسڕوشتوکانی ناوچەکە ئارەزوی داگیرکردنیان کردەوە لەوانە ئیمپراتۆریتی عوسمانی لە ناوراستی سەدەی پانزەمینەوە داگیریان کردوە تا ساڵی ( ۱٨۳۰) بۆ یەکەم جار بونە خاوەن دوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لە سەردەمی نوێ، ئەوەی بیەوێت لە سەر بەسەرهاتە ناخوشەکانی ئەم وڵاتە بزانی بڕوا سەردانی موزەخانی ئەسینا بکات بوی دەردەکەویت تا چەند خەڵکی یونا تاڵیان چیشتوە بەدەستی داگیرکەرانی کۆن و تازە تا کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخو، ئەوەی سەرەنجی مروڤ رادەکیش لەم وڵاتە جگە لە زمانیان وەکو هاوڵاتیەکی کورد هەست دەکەی بەنزیکی لیانەوە ئەوەندە لە کلتوری ڕوشەڵاتەوە نزیکن ئەوەندە لە ڕوژئاوەوە نزیک نین دیارە ئەو چوارسەد ساڵەی داگیرکردنی عوسمانیەکان تارادەیەک کاریگەری هەبوە لە سەر نەرێت و کلتور دانشتوانی ئەو وڵاتە لەکاتی ئاخافتن لەگەڵ پسپۆرانی موزەخانەکە بۆت دەردەکوێت ئەو بەسەرهاتانەی پیا گوزەریان کردوە هەمان شیوەی بەسەرهاتەکانی ئیمەی کوردە.

ئەم زانیاریانە بەریکەوت دەسم کەوت ئێمە وەکو ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی لە لایە ئەو وڵاتە بانگێشت کرا بوین بۆ پیشەنگایەکی کشتوکاڵی بەڵام فزوڵیەتی مڕۆڤ وادکات لە دیاردە تازەکان بکوڵێتەوە ئەمەیش وای کرد زیاتر لیان نزیک ببینەوە بۆیە بە پەلە داوای چەند کوبونەوەیکمان کرد بۆ ئاشنا بۆن بەم کەرتە خوشبەختانە بە گەرموگوری چوار کوبونەوەی جیاجیان بۆ سازکردین، هەماهەنگی لە بواری پیشەنگا بە شیوەیە کومپانیکانی هەردوولا بەشداربن لە چالاکی پیشەنگاکانی هەردوولا ، لە بواری ئامیری کشتوکاڵی ئامادەی خویان دەربڕی بو هاوکاری بەهمان شیوە لە بواری کشتوکاڵی داپوشراو ( خانوی پلاستیکی ، هایدروپونک ) هەروەها لە بواری ئاژەڵداری و پەلەوەر ، ئەم کوبونەوانە ئەوەندەی تر لەیەک نزیکی کردینەوە ماوە ئەوە بڵین ئەم وڵاتە دەتوانیت هاوکاری باش بێت لە بواری زەیتون و هەنگ و تری چونە ناوبانگی باشیان هەیە هەرچەند بازرگانانی ئیمە پیشوەخت ئاڵو بازرگانیان ڵە کەڵدا کردوە بەتایبەت لە هەردوو بواری ئاژەڵی و سەمادی کیمیاوی خوشبەختانە بەکارهینەرانی خومان زۆر ڕازی بۆن لە بەرهەمەکانیان .