کارگێڕی پیشەیە یان هونەرە یاخود زانست؟

شەن جەزا کەریم 

 هێنری فایول ١٨٤١ – ١٩٢٥  ئابوری ناس‌و ئەندازیاری فەرەنسی وەڵامی ئەو پرسیارەمان ئەداتەوە، بەپێی ئەزمونی خۆی کاتێک ئەبێتە بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیایەکی بچوکی پیشەسازی لە پاریس تەواو شارەزا ئەبێت کتێبێک ئەنوسێ لەسەر کارگێڕی 
(  General and industrial Management )  
واتە کارگێڕی گشتی‌و پیشەسازی، ئەو ئەڵێت ئیدارە زانستەو هونەرە ئینجا پیشەشە، هەربۆیە  لەئێستادا وەک زانایەکی ئابوری کلاسیک سەیر ئەکرێتو تا ئەمڕۆش نوسینو کتێبەکانی سەرچاوەی زانستیىن، ئێمە لێرەدا ئەمانەوێت بەکورتی باسێک لەوە بکەین کە هیچ کارێک بێ ئیدارەیەکی تۆکمەو بە پلان سەرکەوتو نابێت ئەگەر لە ڕووی زانستیەوە بەڕیوە نەبریت . ئەگەر شیکاریەک بۆ کارگێڕیو بەڕیوە بردن بکەین ئەوا ئەبێت بنەماکانی کارگێڕی دابەش بکەین بەم جۆرە:
 
١- دابەشکردنی کار: واتە پێویستە بەڕێوەبەری سەرکەوتو بزانێت کارمەندەکانو کرێکارەکانی چۆن دابەش ئەکات بەسەر شوێنو بوارەکاندا، ئەمجۆرە دابەشکردنە ئەگەر بە پێی پسپۆریو لێهاتویی بێت ئەوا لە کۆتاییدا ئەبێتە هۆی بەرهەم هێنانێکی باشو رێک ئەبێتە ئامڕازی سەرکەوتنی ئیدارەو کارگێڕی .

2ــ دەسەڵات: ئەو ئیدارەیەی باوەڕی بە خۆی بێت ئەوا دەسەڵاتەکانی دابەش ئەکات وەخۆی سەرپەرشتی ئەکات، لێرەدا ئەبێت ئەوە بڵێین ئەو دیاری کردنە لەلایەن کارگێری سەرکەوتوەو ئەبێت لە سەر بنەمای تواناو لێهاتویی ئەو کەسانە بێت کە دەسەڵاتیان ئەدرێتێ بەپێی پسپۆری خۆیان. 
٣ــ تێگەیشتن: ئەم خاڵە ئەبێت گوێڕایەڵی‌و جێبەجێکردن‌و هەڵسوکەوت بگرێتەخۆ، پەیوەندیەکی توندوتۆڵ‌و لێکتێگەیشتنێکی بەرچاوبێت لەنێوان ئیدارەو کارمەندەکاندا .
٤ــ پاداشت‌و سوپاس: کاتێک ئیدارە هەڵسەنگاندن ئەکات بۆ کارمەند یان کرێکارەکانی ئەبێت پاداشتو سوپاس ڕەچاو بکات لە ئاست ئەو کارمەندانەدا کە داهاینان ئەکەن لەبواری کارەکەی خۆیاندا دڵسۆزانە کارەکانیان ئەنجام ئەدەن، ئەمەش ئەبێتە کێبڕکێ لەنیوانیاندا بۆ پێشکەشکردنی کاری باشترو بەرهەمی زیاتر.
 
٥ــ بواردان بەکارمەندان: بەڕێوەبەری سەرکەوتوو ئەبێت ئامدەبێت گۆی بۆ پێشنیارو ڕاوبۆچونەکانی کارمەندەکانی بگرێت بواریانبدات بە ئازادی بۆچونەکانیان پێشکەش بکەن، ئەم بوارە دوو سودی سەرەکی هەیە یەکەمیان کارمەندی خاوەن بەهرە دەرئەکەوێت، وە دوهەمیان گیانی داهێنان گەشەئەکات.
٦ــ جێگیرکردن: پێویستە جێگۆڕکێ ‌بە کارمەندەکان نەکرێت بەتایبەت ئەوانەی کە لە بوارەکەی خۆیاندا سەرکەوتون، بۆ ئەوەی پەرەبە بەهرەکانیان بدەن تواناکانیان دەربخەن.
٧ــ هێڵی فەرمی: یەکێک لە هۆکارەکانی ئیدارەی سەرکەوتوو ئەوەیە سیستمی هێڵی فەرمی پەیرەوبکرێت واتە لە خوارەو بۆ سەرەوە بۆ نمونە کێشەیەک بە چاودێرێک چارەسەربکرێت پێویست ناکات ببڕێتە لای بەرپرسی بەشێک ئەگەر لەوێ چارەنەکرا ئەو بەپێی پلەبەندی بەرزبکرێتەوە.