گرنگترین بنەماکانی بەردوامی هەناردەکردنی بەروبومە کشتوکاڵیه‌کان

دەستخوشی لەوه‌زارەتی کشتوکاڵ دەکەین لە بەرواری 6/7/2021 و به‌ بڕیاری ژمارە 4592، ڕێنمانی چۆنیەتی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی دەرکردوە ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنیە دەکرێت، بکرێتە بنەمایەک بۆ بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستاندا، بەڵام لیردا دەبێت چیبکەن بۆ ئەوەی ئەو ڕێنمایانە بکەوێتە بواری جێبەجێ کردن بۆ ئەوەش دەبێت رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکریت بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بەردوام بێت و توشی کێشە و بەربەست نەبێت:
1- ئەم پرۆسەیە لە مێژەوە هەوڵی بۆ دراوە بەڵام لەبەر نەبونی تاقیگەی باورپێکراوە کەس نەیتوانیوە خوی لە قەرەی بدات.
2- نەبوونی هاندان لە لان حکومەت بەتایبەت نەبونی بانکی بازرگانی بۆ ئەوەی بازرگانان بتوانن قەرزی لی بکەن.
3- وزارەتی کشتوکاڵ لەڕێگه‌ی لقە کشتوکاڵیەکانی چاودێر بێت لە جوری بەرهەمەکە.
4- کردنەوەی خولی تایبەت بۆ چونیەتی بە پاکیج کردنی بەروبومه‌كان.
5 – کردنەوەی خولی تایبەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی سه‌ماد و قرکەر بەشێوەیەک نه‌بێتە مایەی زیادکردنی مادەی ژەهراوی لە بەرهەمەکەدا.
6  – دانانی سەرپەرشتیار لە سەر خانوی پلاستیکی بۆ ئەوەی بەرهەمەکە تەندروست بێت و کەمتر توشی نەخۆشی بێت بۆ ئەوەی مادەی قرکەر کەمتر به‌کاربێت.
7 – دەبێت زیاتر پشت بە پەینی ئاژەڵی و ئورگانیکی ببەسترێت کەمتر پەینی کیمیاوی بەکاربێت،
8 – دەبێت لەکاری بەکارهینانی هەرجۆرە قرکەرێک ماوەی قەدەغەکردن، رەچاو بکرێت
9- – خانوی پلاستیکی دەبێت لە هاوین ئامرازی هەواگوڕکێ بەکاربێنن بۆ ئەوەی توشی نەخوشی که‌متربێت
10 –لەزستان دەبێت هەوڵی بەکارهینانی ئامرازی گەرمکەرەوە بدرێت
11 –دەبێت سستمی ئاودیری پیشکەوتو بەکاربهینرێت بۆ ئەوەی کونتڕوڵی ڕیژەی ئاوەدان بکرێت کەم نەبێت توشی میروی زیان بەخش بێت و زۆریش نەبیت توشی نەخوشی کەروبێت. 
12- دەبێت ڕەچاوی خواستی دواکار لە بەرچاو بگیرێت چ لە ڕوی شێوە یان قەبارە یان رەنگ.
13 – سەرەتا دەبێت چەند جوتیاریکی نمونەی دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی تەندروست بەدەست بێت
14 – دەبێت ڕەچاوی گەرماو سەرمای ناوچەکان بکرێت بە شێوەیەک لەهاوین زیاتر لەناوچە فینکەکان بەرهەم بهینریت و لە زستان لە ناوچە گەرمەکان بۆ ئەوەی کەمترین وزە به‌کاربێت لە بەرهه‌مێنان بۆ ئەوەی تیچونی کەمتربێت بەتایبەت لە خانووی پلاستیکی
15 – دەبێت پشوەخت حکومەت ئاسانکاری بکات بۆ هەناردەی بەرهەمەکە چ لە ڕوی ڕێگری لە لایه‌ن حکومەتی فیدڕاڵ یان لە لایەن یەکە کارگیریەکانی خومان
16 – دەبێت وزارەتی کشتوکاڵ پیشوەخت هەوڵی دابین کردنی هەردوو بروانامەی تەندروستی (الشهادة الصحية) و بڕوانامەی جیگای بەرهەمهینا (شهادة المنشاء) بکات
  17-  دەبێت هەناردەکردن ئازاد بێت لە لایەن چەند کەسێک و کومپانیایه‌کی دیارکراوەوە ئەنجام نەدرێت بۆ ئەوەی نرخی بەرهەمەکە گونجاو بێت و زوورترین بازرگان بەشداربێت لە پروسەکە.
18 – وزارەتی کشتوکاڵ رینمایکەر بێت بۆ دەستنیشان کردنی جۆری بەڕوبومەکە و شوێنی بەرهەمهینانی و هەمەجورکردنی. 
19 – حکومەت دەبێت ئاسانکاربیت بۆ دەستنیشان کردنی وڵاتان هەریەک بەپێی پیوستی بەرهەمە کشتوکاڵیه‌کان.
20 – رینمایی کشتوکاڵی و تویژینەوەی کشتوکاڵی هاوکاربن لە کردنەوەی خول بۆ جوتیاران و هەڵگرانی بڕوانامەی کشتوکالیەکان بەمەبەستی بەدەستهینانی بەرهەمێکی تەندروست شایستەی هەناردەی دەرەوەبێت.