پۆلیڤیا لە شكستی جیڤاراوە بۆ سەركەوتنی مۆرالیس

عەلی مەحمود محەمەد

 كورتەیەكی مێژویی لەسەر پۆلیڤییا

پۆلیڤییا بەناوی سیمۆن بۆلیڤوار (1738-1830) ەوە ناو نراوە , كە زۆر لە وڵاتانی ئەمەریكای لاتینی ڕزگار كرد لە داگیركاری  (كۆڵۆمبیا, فەنزویلا, پیرۆ, پۆلیڤیا), پۆلیڤار ئەو ناوەیە بێ سڵەمینەوە چەپەكانی فەنزویلا ناویان هەڵگرتووە و شانازی پێوە دەكەن, خەونەكانی سیمۆن بۆلیڤوار لە دادپەروەری و ڕزگاری و یەكخستنی ئەمەریكای لاتین تا ئەمڕۆ بە زیندوویی ماوەتەوە .

 ئەم  وڵاتە پۆلیڤیا چۆن بە وڵاتی راِونانی سەرۆك بەناوبانگبوو, هاوكات لە ڕابردووشدا  وڵاتی كودەتا سەربازییەكانیش بووە, لە ماوەی 162 ساڵدا 1189 كودەتای سەربازی بەخۆوە بینیوە, وێڕای دواینەكەی بە سیناریۆو  ئارایشێكی نوێ بەڕێوە چوو, بۆیە بەردەوام لە ناجێگیری سیاسیدا بووە, تا مۆرالیس هات ماوەی حوكمڕانییەكەی زۆرترین ماوەو ئاسایشترین كاتەكانی حوكمڕانی بوو لە مێژووی وڵاتدا, هۆكاری هەموو ئەوانەش ئەو هەژاری و پاوانكردنی دەسەڵاتە بوو لە لایەن كەمایەتیەكی سپی پێستەوە .

ئەم وڵاتە تژییە لە چیرۆكی كوشت بڕو جیاكاری بە ئەندازەی ئاپارتایدەكەی باشووری ئەفریقا, نموونەیەك بچوك لە كاتێك كرێكارانی قەسدیر مانیان گرتبوو بۆ زیادكردنی كرێكانیان, خاوەند كورهكان سوپایان بانگ كرد بۆ لێدانیان, لە ئاكامدا كرێكارانی كانەكان  لە كۆمەڵكوژی  كاتافا  لە 21-12-1942 دا , 19 كرێكار كۆمەڵكوژ كران و 49ش بریندار كران, لە ساڵی 1943 ەوە  ئەو یاداوە