پەیوەست بوونی كۆماری ئیسلامی بە سەرمایەداری جیهانی و كێشەكانی

گەشەی سەرمایەداری و بە جیهانی بوونی هەرچی زیاتری، هەموو وڵاتانی دنیای سەرمایەداری  بەیەكەوە گرێداوەتەوە و لە ئەمڕۆدا ناتوانی بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی جیهانی سەرمایەداری  لە گەمەی ئەواندا بەشدار بیت.
دەوڵەتی ئێران بەو واتایە ئەگەرچی هەتا ئەمڕۆ بە ئیمتیازدان بە چەند وڵات و قوڕبەسەری خەڵكەكەی خۆی حكوومەتی كردووە بەڵام بۆخۆشیان بەو كەلێنەیان زانیوە كە لەوەزیاتر ناكرێ بە فێڵ و كەڵەك ناكرێ وڵات ئیدارە كرێ و بە ناچار سەری تەسلیمیان دانەواندووە و بەو پێویستییەیان زانی كە ئێرە ئاخری خەتە و دەبێ لە سەرەڕۆیی و ملهوڕی لە گەڵ جیهان دەست هەڵگرن.
جیا لە هۆكارە سیاسییەكان لەم بابەتەدا بە كورتی تیشك دەخەینە سەر هۆكارەكانی فەشەل هێنانی ئابووری ئێران و چارەسەری بۆ دۆزراوی و كێشەكانی بەردەم ئەو چارەسەرە و كاریگەرییەكانی لەسەر ژیانی خەڵكی ئێران.
دوای هاتنەسەركاری رژیمی كۆماری ئیسلامی لە ئێران ڕەوتی گەشەی پیشەیی ئێران و تێكەڵبوونی لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری جیهانی پچڕا و ئێران لەودەمەوە تا ئەمڕۆ بە پلانی جۆراوجۆر بە پشت بەستن بە داهاتی نەوت مەملەكەتەكەی ئیدارە كردووە و تا ئەمڕۆی هێناوەو بە بەڕێوەبردنی 5 پلانی گەشەی هەمەلایەنەی سەیر و سەمەرە كە دژایەتی یەكتریشیان كردووە و لە هیچ كامیشیاندا سەركەوتوو نەبووە پلانی شەشەمی داناوە كە تا ئێستاش مەجلیسی رژیم خۆ لە پەسەند كردنی دەبوێرێ كە دواتر باسێكی لێ دەكەین.
سەرەڕای داهاتێكی یەكجار زۆری فرۆشتنی نەوت لە ساڵانی دەسەڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامی بەڵام ئەم داهاتە بۆ سازكردنی ژێرخانێكی ئابووری بەهێز سەرف نەبووە و تەنانەت بۆ نۆژەن كردنەوەی ئەو بەشە لە سەرچاوەكانی داهاتی نەوتی ئێرانیش كە پێویستییەكی زۆر گرینگە هەنگاوێك هەڵنەهێندراوەتەوە و لە ژیانی خەڵكی ئێرانیشدا ئێمە بەرەوپێشچوونێكی هاوسەنگ نابینین، ئەگەر چی بە هۆكاری زۆر جیاواز جۆری ژیانی خەڵكی ئێران گۆڕانكاری لە ڕواڵەتدا پێوەدیارە بەڵام لە هەڵسەنگاندن لە چاو داهاتی نەوت و ژیانی خەڵكانی باقی وڵاتانی سەقامگیری دەورووبەری ئێران دەبیندرێ كە ژیانی خەڵكی ئێران نەتەنیا باشتر نەبووە بەڵكوو زۆر زیاتر بەرەو خرابتربوون چووە.
كەلێنی چینایەتی لە ئێران گەیشتووەتە ئاستێك كە مەترسی تەقینەوەیەكی گەورەی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە و كێشە ناوخۆیەكانی ناو ئێران ڕۆژبەڕۆژ قوڵتر دەبنەوە و ئاسۆیەكی ڕوون بۆ ئەم حكوومەتە بەو شێوازی ئیدارەكردنەوە نابیندرێ.
بە تێڕوانینەوە دەوڵەتی ئێران دەیزانی بە درێژەدارتر بوونی زیاتری سزا ئابوورییەكان لەسەر ئێران چیتر وڵاتەكەی پێ ئیدارە ناكرێ، بە هۆكاری سزا ئابوورییەكان چیتر داهاتی نەوتیش ناتوانێ بۆ ئیدارەكردنی وڵات كەڵكی لێوەربگیردرێت و تەنانەت بۆ نۆژەنكردنەوەی تەنیا كەرتی نەوت باس لە پێویستی بە 800 ملیارد دۆڵار دەكرێ كە بەو وەزعی ئابوورییە ئێرانەوە ناتواندرێ ئەم بڕە پارەیە دابین بكردرێت و بە هۆی سزا ئابوورییەكانیشەوە ناتواندرێت چاوەڕوانی سەرمایەگوزاری دەرەكی بكردرێت و تەنیا چارەسەری بەردەم دەوڵەتی تاران سازان لە گەڵ وڵاتانی جیهان بوو كە لەبەرجام دا خۆی نیشانداوەتەوە.
ئێران بە سازان لەگەڵ ڕۆژئاوا بەهیوای ئەوەیە كە بتوانێت بە فرۆشتنی نەوت لە ئاستێكی بەرزتردا وەكوو جاران و بەدەست ڕاگەیشتن بە داهاتەكەی تێچووی گشتی وڵاتەكەی بەڕێوە بەرێت و پێش بە مایەپووچ بوونی دەوڵەتەكەی بگرێت و بەدوای ئەودا بتوانێت بە ئیمتیازدان و هاوكاری لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری جیهانی سەرمایەی پێویست بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ژێرخانە رووخاوە ئابوورییەكەی لەدەرەوەی وڵات دابین بكات بەو پلانە بە سازكردنی ئیش بۆ خەڵك و زۆرتر بو