پەنالتیەک بۆ گۆڵەکەی لیژنەکانی قایمقامیەت

پەنالتیەک بۆ گۆڵەکەی لیژنەکانی قایمقامیەت

زۆرجار لە کوچەیەکێ شارا یا لەسەر شەقامێکی گشتی لافیتەیەک ئەبینین، لەسەر سەرپێچی نانەوەخانەیەک یا چێشتخانەیەکیاچایخانەیەک داخراوە لەلایەن لێژنەکانی قایمقامیەتەوە ، ڕەنگەزۆرجار بەفیزێکەوە باسیبکەین و زۆرجاریش وا بزانین وڵات شامی شەریفە ، ئەملێژنانە نە غەدر لە کەس ئەکەنو نە کەسیش ئەبویرن ، نە لەکەسیش ئەبورن بەیەک چاو بەیەک مەسافە لەگەڵ هەموان هەڵسو کەوت ئەکەن.

لەماوەی ڕابوردودا کە قەیران لەسەر قەیران بەرۆکی ئەم خەڵكە ئەگرێت ئەملێژنە بەڕێزە پەرەی بەچالاکیەکانی داوەو هەندی دەسپێشخەریشی کردوە ، لەوانە نرخیهاتو چۆ و تاکسی لەنێوان شارەکاندا کەمکردۆتەوە ،نرخی ماسی برژاندنیشی دیاری کردوە، چاودێری کردنێکی زیاتری بازار ئەکات ، بەتایبەت نرخی کاڵا سەرەکیەکانی خواردن، جێگەی دەسخۆشی و سوپاسە ، بەڵام خۆزگە ئەم پرۆسەیە بۆ هەموان ئەبو ، وردو درشتیوەک یەک ئەگرتەوە ، لەم مەملەکەتی عەجایەبی سەرزەمینەی ئێمەدا کە یاسا تەنها بۆ بێدەسەڵاتانە تەنها ماسی پچوکئەبێت بە تۆڕەکەیەوە حوتەکان لێی دەرباز ئەبن شتی سەیر ئەگوزەرێ . وا بەندەسەرپێچیەک ئەخەمە بەر دیدی لێژنەی بەڕێز تا بیانوی ئەوەیان ببڕم کە گوایە نەیانزانیوە یاخود ئاگادار نین . یا فرۆکەخانەکەمان چەپەکە و نابینرێ

ڕەنگە زۆرمان ئاگاداری ئەوەبین کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە تاکسی هەیە بۆناوشارو کرێکەشی پێش ئەم قەیرانە تەنها (١٥٠٠٠ ) هەزار دینار بو کە خۆی لە خۆیداکرێیەکی زیاد بو لە چاو کرێی ڕاپەڕینوتاسڵوجەدا ، هەندێ جار خەڵک بۆ ڕازی کردنو ئاسودەکردنی ویژدانی خۆی بیانویجۆراوجۆری ئەدا بەخۆی ، لەوانە ئەم تاکسیانە شەونخونی ئەکێشنو ، تایبەتن ، کەمترئیشێان هەیە ، هەر خۆم جەند شۆفێرێکیانم دواندوە ، لە بارەی کرێو ئیشێانەوە .هەموان یەک قسەیان هەبو ئەویش کۆمپانیایەک ئەم گرێبەستەی پێدراوە ، ئیشێکە تایبەتبۆخۆشەویستێک . ئەبێت هەر تاکسیەک یەک لەسەر سێی کرێکە بداتە کۆمپانیا ،تا ئەمڕۆژانەش نەکەس پرسیویەتی لەسەر چبنەمایەکئەم نرخە دانرا ،ئەم کۆمپانیایە کێیە وچەندین پرسیاری تریش ئەمە جگە لە تەمو مژی دەوری گرێ بەستەکە و ئایا بۆ ئەمکۆمپانیایە ئەوندە نازدارە بێ کەمکردنی ئاشکرا، بێ تەندەرین ، لەتاریکیدا ئەمکارەی بۆ داتاشرا لەگەڵ ئەوەی چەند پرسیارێکی سەرسوڕهێنەر خۆیان قوت ئەکەنەوە ، ئایا کاتێک بەنزین کەم ئەبێتەوەکۆمپانیا حیزبیەکان نرخەکەی ئەفڕێنن بۆ سەرو هەزار دینار کۆمپانیاکە بەنزینیان بۆ دابین ئەکات ؟ ئایادولیتر ڕۆنیان بە نرخی کەمتر لەبازاڕ ئەداتێ ؟ ئایا کاتێک توشێ ڕوداوێکی هاتو چۆئەبن هیچ کۆمەکێکیان ئەکات ؟ هەرهیچ نەێتتایەیەکیان بۆ پەنچەری ئەکات ؟ ڕەنگە گەر لەشۆفێرەکان بپرسین بەیەکدەنگ و بە کۆرسوەڵام بدەنەوە (نەخــێــر ).

دەفەرمون لێژنەی بەڕێز سەرباری قەیرانو دابەزینی نرخی زۆرێک لە کاڵاکان واکۆمپانیا نازدەرەکە بڕیاری داوە ببێتە برابەشی شۆفێرەکان ، هاوڵاتیانیش کەیفیخۆیانە ، قەیرانی دارایی هەیە، نیە بەجەهەنم لەمەودوا نرخی تاکسی (٢٠٠٠٠) دینارەو، هەر بەهەوسیش ، (١٠٠٠٠ ) دیناری بۆ کۆمپانیایە .

ئیتر چاوەڕوانی هیمەتتانین قوربانگەندەڵی هەر گەندەڵیە پچوک بێت یان گەورە ، لەبەردەم بەڕێزیشتاندا ئەوە عەرزو ئەوەگەز ، ببورن ئەوە فڕۆکەخانە و ئەوە تاکسیەکان ،ئەوەش بازاڕو ئەوەش حاڵی باخەڵی مەردمەکە .خۆ ئەگەر کۆمپانیاکە وا بیربکاتەوە کەهەرچی سواری تەیارە بو ئەواگیرفانی هەڵ ئاوساوە ئەوا هەڵەن چونکە گیرفان گەرمەکان لە بەشی VIP تەشریفئەهێننو ئۆتۆمبێلی جام ڕەشو چەکدار بەبێ پشکنین لە چاوەڕونیدان ،تەکسی بۆڕەشوڕوتەکەیە کە ئەگەر نەخۆشیو ناعیلاجی نەبوایە بەخەویش سواری تەیارە نە ئەبون ،بەخواتان ئەسپێرین تا فاوڵێکی تر . خۆتان بگرن بۆ پەنالتی داهاتو .

 

دلاوەر سۆفی