یاری مناڵان و بازرگانیی و ترس و خەمۆكی ‌

گرنگ ئەوەیە منداڵێك دڵخۆش بێت و ئەزموونێكی نوێ فێر بێت، ئەمەسەرەتای كاری یاریەكەمانە بۆ ئەوەی منداڵ فێری یاریكردن بێت بەو شتانەی كە بۆ یاریكردن كڕدراوە، سەرەتا با لەسەر زاری دوو منداڵەوەباسی ئەمەبكەین، یەكێكیان یارییەكی نوێی كڕیبوو، ەاوڕێكەی وتی ئەمەت لەكوێ كڕێوە؟ دوای وتنی شوێنەكەی ئەوەی دركاند كە تەنەا ئەو دانەیەمابوو، پرسیاری سەرەكی لێرەدا ئەوەیە، دۆخی ئەو منداڵەی كە گوێی لەم رستەیەدەبێت چۆن بێت؟ هەروەها ئەو رستەیەی لەكوێوە هانی كە ەەر ئەو دانەیەمابوو؟ لەبەرچی ئەبێت، گەمەی منداڵان بەو شێوەیەمامەڵەی لەگەڵ بكرێت؟ كە مەسەلەیەك هەیە لەناو بازاڕ بووەتەباو هەموو جۆرێك لەمۆدێلی شت یەكجار دەخرێتە بازاڕەوە، بەهۆی دابەشكردنی خراپی ئەو شتەوە، كەمترین كەس یان منداڵ دەستی پێدەگات و لەناكاو نامێنێت، كە ئەمەش وا دەكات منداڵ زۆرجار وڕك بگرێت بۆ بەدەستەێنانی شتێكێ نوێ لەترسی ئەوەی نامێنێت.
بازرگانی لەوانەیەبۆ زۆر شت گونجاو بێت، بەڵام بۆ شتەكانی منداڵ ئەبێت جۆرێك لەئاكارو ئەخلاقیەتی تر بەكاربەێنین، ناكرێت وەك هەموو شتەكانی تر مامەڵەی لەگەڵ بكەین، لەبەرئەوەی كارەكتەری منداڵ كارەكتەرێكی ەەستیارەو لەسەرەتای درووست بوونی بونیادی كەسێتیدایە، كە ئەم بازرگانیكردنە، زیانێكی سەیر لەخودی منداڵەكەدەدات، لەبەرچی یەك كەڕەت ئەو شتەبێت، ئایا تەنەا بۆ مەسەلەی قازانجەیان ئەمیش وەك هەموو شتەكانی زوو كۆتایی بەمۆدێلەكەی دێت، بۆ هەموو شتەكانی ئەم بیركردنەوەیەراست بێت، بۆ ئەم بوارەراست نییە، لەبەرئەوەی كاریگەرییەدەروونییەكانی زۆر خراپترە هەر كاریگەرییەكی تر، كاتێك منداڵێك یارییەكی نوێ دێتەبازاڕ، سەرەتا بۆ دەستكەوتنی تووشی گەورەترین دڵەڕاوكێ دەبێت، دواتر كە دەستی ناكەوێت تووشی خەفەتخواردن دەبێت، هەردوو ئاماژەكەبەرەو خەمۆكی دەمانبات، لەبری ئەوەی منداڵێكی تەندروستمان دەست بكەوێت، منداڵێكمان بەكۆمەڵێك گرێی دەروونییەوەدەست دەكەوێت.
هۆكاری سەرەكی ئەمەدەگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخەی منداڵەكەی تێ دەكەوێت، لەكاتێكدا ئەم شتەی وەك یاری دەستی دەكەوێت، دەیەوێت لەدەستی نەدات و كەمترین یاری پێدەكات و تەنەا دەتوانێت لەبەردەم ەاوڕێكانیدا بڵێت من ئەمەم هەیەو ئێوەنیتانە، هەروەها بنەمای نوێی لەیستۆك یان گەمەی منداڵ برتییەلەئەزموونكردن و دۆزینەوەی شتەشاراوەكان، لەم كاتەدا ناتوانێت ئەو ئەزموونەبكات لەبەرئەوەی جارێكی تر دانەیەكی وەك ئەمەی دەستناكەوێتەوە، كە ئێستا زۆرێك لەكۆمپانیاكان یارییەكان وا درووست دەكەن، كە منداڵ بیشكێنێت ئەو شتانەی دەست بكەوێت كە لەناویدایە، ئەم ئەزموونەلەم دۆخەی بازرگانەكانی ئێمەدا، وەك درووستكردنی كارەساتێكی لێدێت، كاتێك شتێك لەدەست دەدات و ناتوانێت قەرەبووی بكاتەوە.
ئەم دۆخەئەو هەستەلای منداڵ تا گەورەیی درووست دەكات، كە هەمیشەدڵەڕاوكێی بێت و ترسی هەبێت لەدەست نەكەوتن، بەتایبەتی پێداویستییەكانی رۆژانەلای ئەبێتەخولیا یان خواستێك بۆ بەردەوامیەتی، لەكاتێكدا پێداویستی ژیان پێویست ناكات بەدڵەڕاوكێ، ئەوەئەبێت هەر هەبێت، بەڵام ئەم جۆرەلەیەك دانەیی و یەككردنەوەی شتەكان، ئەو وەهمەتۆخ دەكاتەوە، كە ئەبێت پەلەبكەم لەبەدەستەێنانی، ئێستا لەدنیادا شتێكی تر هەیە، ئەویش هاندانی دەستپێشخەرییە، كێ یەكەمجار شتێك دەكڕێت، نوێترین نموونەریزگرتن بوو بۆ ئافۆن شەش، ئەمیان هاندەرە، بەڵام ئەوەی لای ئێمەروخێنەرە، لەبەرئەوەی كۆمپانیای ئەپڵ ژمارەیەكی زۆرتر دەردەكات، بەڵام بازرگانەكەی ئێمەجارێكی تر ئەو شتەناەێنێتەوە، لێرەوەیە مرۆڤی ئێمە هەمیشە هەڵپەی بەدەستەێنانیەتی، كەواتەلایەنی سلبی ئەم كارەلەوێدایەكەدەرفەت بۆ منداڵ ناەێڵێتەوەبیر بكاتەوەو هەڵبژاردنی هەبێت، ئەمە جگەلەوەی چ دۆخێكی خراپ بۆ ئەو منداڵەدرووست دەكات كە دەستی ناگات بەو یارییەی ئەویتر دەستی كەوتووە، لێرەوە ئەویتر ئەبێتە داگیركەر یان ناحەز لەبری ئەوەی ببێتەكەسێكی قبوڵكراو، ئەم دۆخەلەبری یەكترقبوڵكردن و كێبڕكێ، رەتكردنەوەو بەرەنگاربوونەوە درووست دەبێت.