حکومەتی هەرێم پلانی سێ ساڵەی بۆ ریفۆرمی ئابووری راگەیاند

بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و گرووپی بانکی نێودەوڵەتی، کۆنفرانسی ریفۆرم لە ئابووری ھەرێمی کوردستاندا لە پێناو بووژانەوەی گشتی و پاراستنی چینی ھەژاران، لە ھه‌ولێر دەستیپێکرد.
عەلی سندی ، وەزیری پلاندانان لە گوتارێکدا لە سەرەتای رێوڕەسمەکە باسی ھۆکارەکانی قەیرانی دارایی کرد لە ھەرێمی کوردستان و گوتی: “بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق ، شەڕی داعش و ھاتنی ئاوارەکان و دابەزینی نرخی نەوت چەند ھۆکارێکی سەرەکی بوون بۆ سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان”.
عەلی سندی لە سێ خاڵدا باسی نەخشە رێگاکەی کرد کە بریتی بوون لە مێژوو و ناوەڕۆک و داھاتووی پلانەکە و رایگەیاند کە: “پلانەکە پشتی بەستووە بە ٤٥ راپۆرت و توێژینەوە زانستی”.
وەزیری پلاندان گوتی: “لە١٠-٣-٢٠١٣ وەزارەتی پلاندان و بانکی نێودەوڵەتی رێکەوتنێکیان واژۆکرد و بانکی نێودەوڵتی دەستیکرد بە پێشکەشکردنی یارمەتی تەکنیکی راستەوخۆ بە ھەرێمی کوردستان”.
لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  وتاری پێشكەش كرد و پڕۆگرامی ڕیفۆرمی ئابووریی هاوبەشی حكوومەتی هەرێم و گرووپی بانكی نێودەوڵەتی بۆ ئامادەبووان شی كردەوە.
هەروەها وتەی وڵاتانی گرووپی حەوت لە لایەن فۆمیۆ ئیوای باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق خوێندرایەوە.