٢٠١٦ ساڵێکی دژوار و پڕلەکیشەیە بۆ ئابوری جیهانی. گەشەی ئابوری جیهانی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا رووبەرووی کێشەی زۆر بۆتەوە. رێژەی گەشەی بەرهەمی ناپاڵاوی نێوخۆیی لە ئاستی جیهانیدا دابەزینی بە خۆوە بینیوە، ئەگەر چی لە بەراورد لە گەڵ ٥ ساڵی رابردوو لە دۆخێکی باشتر دایە.
یەکەم: ساڵی پۆپۆلیزمی سیاسی
سالی ٢٠١٦ دەتوانێ ساڵی پۆپۆلیزمی سیاسی بێت. چالاکی ئابووری لاواز و دابەزینی رێژەی وەبەرهێنان بەو مانایە کە موچە و رێژەی خەرجی بەرەو دۆخێک لە بێ هیوایی ئاراستە بکرێ. کۆمەڵێک هۆکار دەتوانن ببنە هۆی بەهێز بوونی پۆپۆلیزم و نارەزایەتی. ئاسایشی کار بە هۆی رکابەرایەتی جیهانی و کەڵکوەرگرتن لە تواناکانی دیجیتاڵی و رۆبۆتەکان رووی لە دابەزینە. هاوکات دەرفەتەکان بۆ کاری نوێ بە هۆی گرێبەستی کورتخایەن و کاتی خۆی لە کاری نیوە وەخت دەبینێتەوە.
لە هەمان کاتدا داخوازی بۆ مەسەلەی پەروەردە، زانستی کاروپیشە لە قەبارە پرۆفشناڵەکەی و شارەزایی و پسپۆڕی پیشکەوتنی بە خۆوە بینیوە، ئەمەش لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئەو کەسانەی کە بە دوای کار دا دەگەڕێن.
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئابوریە پێشکەوتوەکانی جیهان، پێویستییان بە دەوڵەتی بەهێز هەیە تا کاروبار و بابەتی ریفۆرم بە ئەنجام بگەیێنن، دەنگدەران و خەڵک لە حاڵەتە گشتیەکەی بە دوای چارەسەری سەرەتایی و کورتخایەندا. بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی سیاسی دەگەڕێن، دەوڵەتەکان پێویستە موچە و حەقدەست زیاد بکەن و کاری زۆرتر، ئاسایشی کاری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەیان دابین بکەن ئەمەش تەنها ئەو کاتە سەرکەوتوو دەبێ کە بابەتی گەشە هاوتەریب بێت لە گەڵ مەسەلەی چاکسازی و بوژانەوەی بازاڕی کار، کە لە ئەنجامدا هەلومەرجێکی باشتر بۆ کار بخەنە روو.
دووەم: نەبوونی ئاسایشی جیهانی و قەیرانی پەنابەران
هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا، رووداوێکی سیاسی گرنگ هەژمار دەکرێ لە ساڵی ٢٠١٦. لە روانگە و گۆشەنیگای جیهانیەوە بابەتەی سەرەکی دەبێ ئەم خاڵە بێت کە ئایا سەرۆککۆماری داهاتوی ئەم وڵاتە دەتوانێ هێز و تواناکانی ئەم وڵاتە لە پێناو بابەتی”سەقامگیری” بگەڕێنێتەوە؟
ئەوروپا پێویستی بەوە هەیە کە تواناکانی خۆی بۆ روبەروبونەوە لە گەڵ کێشە ئەمنیەکانی ئێستا و داهاتووی بباتە سەر، ئەگەر چی ئەم بابەتە بە بێ سەرکردایەتی ئەمریکا دوور لە چاوەڕوانیە. رووداوە تراژیکەکانی پاریس زەمینەی لەبار رەخساند تا هەر یەک لە وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا وروسیا لە دەوری یەک کۆببنەوە تا بیر لەچارەسەرێک بۆ روبەروبونەوە لە گەڵ داعش بکەنەوە.
قەیرانی پەنابەرانیش فاکتەر و بابەتێکی گرنگی ساڵی ٢٠١٦ دەبێ. بە پێی بەراوردی نەتەوەیەکگرتوەکان، لە ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر روویان کردۆتە ئەوروپا، هەروەها رایگەیاندووە کە رێژی کۆی ئاوارەکان لەمساڵەدا دەگاتە ٦٠ ملیۆن کەس کە لە بەراورد لە گەڵ ساڵی ٢٠١٤ ،٤٠% زیادی کردووە.
پەیامێکی کورت، ماوەی شەپۆلی گەورەی کۆچبەران دەتوانێ ئەم دەرهاویشتەیە بێت کە بەرهەی ناپاڵاوی نێوخۆیی و خەزێنە گشتیەکان لە وڵاتانی وەک ئەڵمانیا وسوید بەرز بکاتەوە، وڵاتانێک کە لە بەردەم شەپۆلی پەنابەراندان. زیادبوونی دانیشتوان لە درێژماوە دا دەتوانی ئەنجامێکی ئەرێنی بە دواوە بێ و گوشارەکان لە سەر هێزی کار و پێکهاتەی پیری دانیشتوان هەڵگرێ، لەم رووەوە دەکرێ چاوەڕێی هێزی کاری فرەچەشن و ئابوریەکی داهێنەر بکرێ.
بەڵام لە کورت ماوەدا تێکەڵبوونی ئەم هێزی کارە بە بازاری کار دەتوانێ سەرئێشە وگرفتی جیدی بە دواوە بێ. ئەزمونی مێژوویی سوید نیشان دەدات کە خەڵکانێک کە لە سوریاوە هاتوونەتە ئەم وڵاتە بە باشی تێکەڵ بە بازاڕی کاری سوید بوونە بەڵام دەبێ سەرنجی ئەو خاڵەش بدرێ کە کە تێکەڵبوونی ئەم کەسانە بە تایبەت کە لە وڵاتانی گەشەنەکردو و کەمتر پیشکەوتوو هاتوون، بابەتێکی گەلێک ئاڵۆزە. لەم پەیوەندیەدا وڵاتان پێویستیان بە کرانەوەی بازاری کار و بردنەسەرەوەی خەزێنەی پەروەردە و خزمەتگوزاری خۆشگوزەرانی هەیە کە ئەمەش بۆ وڵاتانی ئەڵمانیا وسوید بابەتێکی دژوارە.لەم رووەوە دەکرێ بوترێ رێژەی بێکاری لە ساڵەکانی ٢٠١٨٢٠١٩ بەرز ببێتەوە.
سێهەم:ریفراندۆم بۆ بریکس
فاکتەرێکی گرنگ و شوێندانەر لە ئایندەی سیایس یەکێتی ئەوروپا، ئەنجامدانی ریفراندۆمە بۆ بابەتی ئەندامەتی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا. ریفراندۆم بەردەوام لە گەڵ کۆمەڵێک رووداوی پێش بینی نەکراو روبەرویە کە دەتوانی ئەم یەکیەتییە بەرەو ئاراستەی جیاجیا ببات. باشترین گریمانە ئەوەیە کە بەریتانیا لە چوارچێوەی یەکێتی ئەوروپا دەمێنێتەوە. ئەنجام و دەرهاویشتە سیاسی و ئابوریەکانی چوونە دەرەوەی بەریتانیا دەتوانێ گەلێک رووخێنەر و یەکلاکەرەوە بێت.
هاوسەنگی سیاسی لە ئەوروپا، دەتوانێ لە ئایدیای ئەوروپای کراوە بۆ بازرگانی ئازاد و بازاڕی چالاک بگۆردرێ. ئەگەری ئەوەی کە ئەوروپا وبەریتانیا لە رکابەرایەتی لە گەڵ ئەمریکا، ژاپۆن و هێند بکەونە دۆخێکی خراپەوە بە دوور نییە. ئەنجامە ئابوریەکانی درێژماوە بۆ بەریتانیا دەتوانێ جێی نیگەرانی بێ. لەم روەوە رۆڵی لەندەن وەک مەرکەزی دارایی(ماڵی) ئەوروپا بە بێ ئەندامەتی لە یەکێتی ئەوروپا درەنگ یان زوو دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
چوارەم: رۆڵی روسیا لە جیهان
فاکتەرێکی سیاسی دیکەی پەیوەندیدار بە بابەتی دارایی، روسیا-یە. لە کۆتایی ٢٠١٥پوتین رۆڵی روسیای لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا وعێراق گۆڕی. هەر چەند گۆڕینی ئەم مەوقیفە جێی دڵنیایی نێێە وزوو تێکدەشکێ. زۆرتر گریمانە دەکرێ کە روسیا مەبەستی پشتگیری کردنی ئەسەد بێت، نەک بەرەنگاربوونەوەی داعش.
سەرمایەدانان لە روسیا، لە ماوەی ساڵانی داهاتوو جێی مەترسیە. گەڕانەوەی روسیا بۆ دۆخێکی دڵخواز تەنها کاتێک روودەدات کە وەبەرهێنەرانی بیانی رووی تێبکەن، تا زەمینە بۆ چاکسازی لە پێکهاتە ئابوریەکەی فەراهەم بکرێ.
پێنجەم: گەشەی لاواز و بازاڕە ئاڵۆزەکان
گەشەی جیهانی لە ساڵی داهاتوو رەوتێکی لاوازی دەبێت. سەرباری ئەمەش بازاڕەکانی ماڵی ئاڵۆزییەکی بەرچاو بە خۆیانەوە دەبینن. دۆخی ئەمریکا، لاوازتر لە ئەمریکا لە ئەوروپا و هەروەها گەشەی کەنەدا کۆمەڵێک پرسیار دەخەنە بەردەم بازاڕە ماڵیەکانی جیهانەوە. سیاسەتی دراوی نائاسایی لە ماوەی ساڵانی رابردوو، دراویان لە کورت ماوە هێناوەتە ناو سیستەمی دارایی جیهانەوە.
فاکتەری گرنگ کە ئاست و رێژەی ئاڵۆزی یەک لادەکاتەوە. هەڵاوسانی لە ئەمریکا وبابەتی چاکسازییە لە چین. ئەگەر هەڵاوسان لە ئەمریکا بەرز ببێتەوە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان ،ئەمەش کاردەکاتە سەر گۆڕینی بەهای دۆلار. باشترین گریمانە ئەوەیە کە هەڵاوسان لە ئەمریکا لە نیهایەتدا کۆنتڕۆڵ دەکرێ.
میتۆدە باوەکان کە بانکی ناوەندی ئەمریکا و تێکڕای دامەزراوەکان بۆ پێش بینی کردنی هەڵاوسان بە کاری دەبەن، روانینێکەوە بۆ دواوە وکەمتر سەرنج دەخاتە سەر گەشەی تەکنۆلۆجی کە لە ئێستادا باوە .ساڵی ٢٠١٦ دەتوانێ ساڵێک بێ کە دەرهاویشتەکانی گۆڕانگاری دیجیتاڵ، تێیدا بەرجەستە و زەق بکرێتەوە. تا ئێستا کاریگەری ئەم بەشە بە سەر ئابووریە گەورەکان لاواز بووە، بەڵام ئەم بابەتە بەردەوام لە گۆڕاندایە، بە تایبەت ئەو کاتانەی کە خەڵکێکی زۆرتر لە سیستەمی کڕین و بانکداری ئینتەرنێتی کەڵک وەردەگرن. ئەمەش ئەو پەیامە دەگەیێنێ کە دەرهاویشتەکانی ئەم دیاردەیە بەرچاوترە.
شەسشەم: چاکسازی لە چین
ئەگەر پێش بینیەکانی هەڵاوسان لە ئەمریکا، فاکتەرێکی گرنگە لە چۆنیەتی پێکهاتنی ساڵی دارایی ٢٠١٦، ریفۆرم و چاکسازیەکانی چین بابەتێکی گرنگی دیکەیە.ئەگەر چین بتوانێ بەرەبەرە و بە پاراستنی هاوسەنگی سەرلەنوێی ئابووری لە وەبەرهێنانەوە بەرەو مصرف هەنگاو بنێ دەتوانێ بکەوێتە سەر رێرەوی گەشەی بەردەوام و رەنگە ئەمەش هیوایەک بێت بۆ گەڕانەوەی گەش بینی، بۆ بەشی بازرگانی ئەم وڵاتە.
دەوڵەتی چین بەردەوام جەختی لەوە کردۆتەوە، کە دەبێ هەنگاوی بەرەوپێش ریفۆرمی لە گەڵ بێت، رایگەیاندووە کە ئابوریەکی کراوە و درێژەدان بە گۆڕانکاریەکان لە ئاراستەی بازاڕێکی باش ئامانجیەتی. ئەم چاکسازیانەش بەستراوەتەوە بە توانای بەرەنگاربوونەوەی لە گەڵ گرووپەکانی وەک کۆمپانیا دەوڵەتیەکان و دامەزراوە پارێزکارەکانی ناو دەسەڵات.
ئەو ئابوریانەی کە تازە سەرهەڵدێنن لە ساڵی ٢٠١٦ لە ژێر گوشاری بازاڕدان. ئەگەر بانکی ناوەندی ئەمریکا خێرایی بدات بە بەرزکردنەوەی نرخەکان، دەکرێ چاوەڕێی تەنگژە وگرفتی جیدی بکرێ لە ئابووری جیهانیدا. لەم هەلومەرجەدا ئەگەر ئاراستەی گوشارە دەرەکیەکان بەرەو چاکسازی ئابووری بێ دەکرێ وەک بابەتێکی گرنک لێک بدرێتەوە.
سەرباری هەموو ئەمانە، وادێتە بەرچاو کە ساڵی ٢٠١٦ سالێکی دژوار بێت. ئەگەر لە ئەنجامی توانا و هێزگرتنەوەی ئەمریکا و تێکڕای ئابوریە پیشکەوتەکان گەشە و رۆشناییەک بەدی بکرێ، ئەوە سێبەری پۆپۆلیزم، ئاڵۆزی بازاڕەکان و مەترسیە جیئۆپلۆتیکەکان بە سەر ئەم گەش بینیەدا قورسایی دەکەن.