کۆبانێ لەشاری سلیمانی بەڕووی هاووڵاتیاندا کرایەوە کەماوە زیاتر لە دووساڵە کاری
تیادا دەکرێت.
گۆران کەریم بەڕێوەبەری
ژمێریاری لە کۆمپانیای بروسک کە جێ بەجێکاری پرۆژەکەیە ڕایگەیاند”
پرۆژەی یەکتر بڕی کۆبانێ لە ئێستادا لە 63% کارەکانی تەواو بووە وە ئەمڕۆ تەنها
بەشی سەرەوەی پرۆژەکە کراوەتەوە”
وتیشی” ئەم
پرۆژەیە لە 5/5/2014 دەستی بەکار کردن کردووە بە بڕی 19 ملیار و 360 ملیۆن دینارە وە
ئەگەر قەیرانی دارای نەبیت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشەکانی دیکەش تەواو
دەکەین”
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕیگەیاند کردنەوەی ئەم پردە دەبێتە هۆیەکی باش لەکەمکردنەوەی قەڵەبڵغی هاتووچۆ لەسەر ئەم شەقامە.
پرۆژەی
یەکتر بڕی کۆبانێ دەکەوێتە سەر شەقامی مەلیک مەحموود کە گەڕەکی کارێزەوشک
دەبەستێتەوە بە شەقامی دوسایدی مێرگەپان و نەهێشتنی وەستان لەسەر شەقامی مەلیک
مەحمود بەرەو شاخی گۆیژەو دەباشان.