نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، ئەوەش بەهۆی كەمێك دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەكێڵگە نەوتییەكانی وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

ئەمرۆ دووشەممە كاتژمێر 6:44 خولەكی بەیانی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس گەیشتە 61.62 $، واتە 18 سەنت بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە67.77 $، واتە 15 سەنت بەرزبووەتەوە.

بەردەوامی كەمكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوت لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپێك و ڕووسیاوە بۆبازارەكانی جیھان و كەمبوونەوەی نەوتی عەمباركراوی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ و ھەروەھا خواستی زۆری چین بۆ نەوت بوونەتەھۆی بەردەوام بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.