پێش ئەوەی باس لەکرۆکی بابەتەکە بکەین دەبێت ئاوڕێک لەمێژووی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی بدەین، وەکو ئەوەی زانراوە یەکەم ژووری بازرگانی لەئاستی جیهان لەبەندەری مارسیلیای فەرەنسی لەساڵی ۱٥۹۹ دامەزراوە دیارە دوای ئەوە لەزۆربەی شارە گرنگەکانی جیهان دامەزرا، لەبەر گرنگی ڕۆڵی لەچالاکردنی بازرگانی ...
وەزارەتی دارایی بڕیاریدا کار ئاسانی بكات بۆ كارگەكان لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و كار لەسەر كەمكردنەوەی باج و ڕسومان بكات. وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمرۆ دووشەممە لە دیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ...
بەئامادەبونی سەرۆکی ژوور و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/١٥ کۆبونەوەی یاسای مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو. لەکۆبونەوەکەدا باس لە كێشه و گرفتهكانی كهرتی پیشهسازی و خاوهن كارگهكان كرا و ههوڵهكانی ژووری بازرگانی و ...
هەیسەم ئەلجوبوری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ دۆخی پێشووی و دەڵێت، ئەوە خەیاڵە. ئەلجبووری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ دۆخی پێشووی خەیاڵێکە، چونکە لەو حاڵەتەدا زیانی زیاتر دەبێت ...
شەن جەزا کەریم ئاڵوگۆڕ(Bartering) بەپێی فەرهەنگی هارڤارد ئاڵوگۆر بەکۆنترین پرۆسەی بازرگانی لەقەڵەم ئەدرێ، کە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ پ.ز. هەروەها لەسەردەمی فینیقیەکاندا (٢٥٠٠) ساڵ پ.ز زیاتر لەبڕەودا بوە، ئاڵوگۆڕکردن بەهۆی پێداویستیە هەنوکەییەکانی مرۆڤەوە هاتۆتە چێبون، کاتێک جوتیارێک بەرهەمی ...
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕەتیدەکاتەوە بەهۆی قەیرانی سیاسییەوە هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ببێت. وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند، “ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە وەستانی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران یان دروستبوونی کێشە دەکەن ...
ئا: زریان محهمهد بەشێکی گرنگی بەرهەمهێنانی شیشو ئاسن لەسنوری پاریزگای سلێمانیە، کارگەکان توانیویانە پێداویستیەکانی ناوخۆی بازاڕ پربکەنەوەو بەشێکیشی هەناردە بکەن بۆ تەواوی شارەکانی خواروی عێراق، لەڕوی کوالێتییەوە توانیویانە کێبڕکێ بکەن لەگەڵ تەواوی بەرهەمی هاوردەکراو. پێشەوا رەحیم، خاوەنی یەکێک لەکارگەکانی ئاسن ...
دوای زیاتر لە پێنج مانگ ڕاگرتنی، كاركردن لە ڕێگای كەلار-سلێمانی دەستیپێكردەوە و ئەندازیاری سەرپەرشتیار دەڵێت، بڕیارە هەفتانە 200 ملیۆن دیناریان پێبدرێت، لەكاتێكدا مانگانە پێویستیان بە سێ ملیار دینارە. دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی زیاتر لە 150 ڕۆژ، ئەمڕۆ كاركردن لە دووسایدكردنی ...
حکومەتی هەرێمی کوردستان بانکێکی نیشتیمانى دادەمەزرێنێت کە دەبێتە جێگرەوەی هەموو بانکەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان وەکو حکومەت، بەڵام بانکە ئەهلییەکان ئیش و کاری خۆیان دەکەن. مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە حکومەتى هەرێم لەچاوپێکوتنێکدا لەگەڵ لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و ...
ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. لە دوو هەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی. ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك ...