سەرەڕای ئەوەی کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و قوربانییانی کۆرۆنا لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیان لەنێو بازاڕ راگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ هاووڵاتییانی شاری سلێمانی پابەند نەبوون بە رێنماییەکەوە و ژمارەیەکی زۆر لە تەکسی و ئۆتۆمبێلی حکوومی و تایبەت ...

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٦/٢٥ یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ پەسەند كرد. سەرۆككۆمار لەمیانی واژووکردنی یاساكەدا جەختی لەوەی کردەوە کە مەبەست لەپەسەندكردنی یاساكە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی دارایی ...

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند لە سبەینێەوە رێکاری نوێ دەگیرێتە بەر و سەرجەم شەقامەکانی ناوشار دادەخرێت. د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، لە سبەینێ پێنجشەممەوە کۆمەڵێک رێکار و بڕیارى نوێ لە سنورى پارێزگاى سلێمانى دەگیرێتەبەر و بەشێک لە شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی دادەخرێت. ...

دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەندروستیم باشەو خۆم كەرەنتین كردووە. ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، منیش وەك هاووڵاتیەكی دیكە، بەهۆی كارەكەمەوە بەركەوتەی زۆرم لەگەڵ خەڵك هەبووە، هەربۆیە منیش توشی كۆرۆنا بووم، دوای دەركەوتنی نیشانەكانی ڤایرۆسەكە، خۆم لەهەموو ...

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئایاری ڕابردوو و بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەو مانگەدا بایی 2 ملیار و 136 ملیۆن و 83 هەزار دۆلار نەوتیان فرۆشتووە. بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، ...

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەبارەی قەدەغەی ناردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ باشووری عێراق رایگەیاند، “لەگەڵ جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق كە نوێنەری كوردە لەهەوڵداین بۆ چارەسەركردنی”.   لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بە قەدەغەکردنی ناردنی بەرهەمی کشتوکاڵی ...

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە ٤٣ دۆلار و ٣ سەنت مامەڵەى پێوەکرا. ئەمڕۆ نرخى نەوت لە بازارەکانى جیهاندا بەرزترین ئاستى لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا تۆمارکرد، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە ٤٣ ...

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخێکی نوێیان تۆمارکردو نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی به‌راورد به‌ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی. نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمجۆرەیە: 100 دۆلار به‌ 124 هه‌زار ...

دوا بە دوای به‌های دۆلار گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌روو ٢٠ هه‌زار تمه‌ن، حكوومه‌ت هه‌وڵده‌دات به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ ره‌وشه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكات. نرخی شتومه‌ك له‌و ئێران به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و حكوومه‌ت هه‌وڵده‌دات به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ ره‌وشه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكات دوای ئەوەی به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار ...

وته‌بێژى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ”به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆناوه‌، جوڵه‌ى بازرگانى له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتان به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مى كردووه‌”. كاروان سورچى، وته‌بێژى یه‌كێتىی ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان  راگه‌یاند: “به‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ...