پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 كە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكرا  دەقەكەی بڵاوكرایه‌وه‌. پرۆژەكە كە ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕی خەرجی بە (1642066006155) سەد و شەشت و چوار ترلیۆن و دوو سەد و ...

بەبۆنەی یادی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی “کوردسات”ی ئازیزەوە، ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی جوانترین چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە بەریوەبەرو هەموو کارمەندانی خۆشەویستی کەناڵەکە دەکات، کە بەدریژایی ٢١ ساڵی رابردوو خزمەتێکی گەورەی بەکلتورو زمان‌و هونەری رەسەنی کوردی کردووە، هیوای بەردەوام بوون‌‌و ...

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخێکی نوێیان تۆمارکردو نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی به‌راورد بە دوێنێ كه‌مێك به‌رزبۆته‌وه‌. نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمجۆرەیە: نرخی 100 دۆلار بە 142 ...

بەرپرسێکی ئێرانی ئاشکرای کرد، سەرەڕای داخرانی سنوورەکانی نێوان عیراق و ئێران، هاتوچۆی گەشتیاران لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاساییە. جەواد هیدایەتی، بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی ترانزیتی رێکخراوی رێگاوبانی ئێران رایگەیاند: سەرجەم سنوورە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ عیراق و هاتوچۆی گەشتیاران لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ...

بە بەرزبوونەوەی نرخەکەی بۆ ٢٧ ھەزار و ٧٠٠ دۆلار ، دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین بەرزترین نرخی لە کۆتا ھەفتەی رابردوو، تۆمارکرد. بەھای یەک دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممدا، گەیشتە ٢٧ ھەزار و ٧٠٠ دۆلار کە لە مامەڵەکانی رۆژی پێنجەشممەی ...

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر كافتریایەك لەشەوی سەری ساڵدا لەسلێمانی لایڤ موزیك ئەنجام بدات غەرامە دەكرێت. لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، لەشەوی سەری ساڵی نوێی (2021) هەر كافتریا و شوێنێكی گەشتیاری لایڤ موزیكی ...

پاش ئەوەی ئێران بڕی گازی سروشتیی هەناردەكراوی بۆ عێراق كەمكردەوە، توركیا ئاشكرایكردووە، كارەبا هەناردەی عێراق دەكات. بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی كە ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، توركیا لە سبەی دووشەممەوە بۆ ماوەی 11 مانگ كارەبا هەناردەی عێراق دەكات. ...

لەماوەی نۆ مانگی كۆتایی ئەمساڵدا ئیران، بە بەهای نزیكەی 6 ملیار دۆلار كاڵا و شمەكی هەناردەی عێراق كردووە، وەك بەرپرسێكی ئێرانی ئاشكرایكردووە. یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆكی ژووری بازرگانیی هاوبەشی نێوان ئێران-عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، ...

به‌ڕێوبه‌ری ژووری بازرگانی ئێران – عێراق ئاشكرای كرد، دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی بڕیارێكی ناوخۆییه‌ و كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق نابێت. یه‌حیا ئال ئێسحاق، به‌ڕێوبه‌ری ژووری بازرگانی ئێران – عێراق رایگه‌یاند، هاورده‌ كردنی كاڵای ئێرانی له‌لایه‌ن ...

بەپێی ڕاگەیەنراوە گومرگییەکانی وڵاتی چین عێراق پلەی سێیەمی گرتووە لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی نەوتیان لە مانگی تشرینی دووەمدا بۆ ئەو وڵاتە هەناردە کردووە. ڕاگەیەنراوە گومرگییەکانی چین دەریانخستووە، “بری ئەو نەوتەی چین لە عێراقەوە هاوردەی کردووە 5.098 ملیۆن تۆن بووە، کە ...