ئەنجوومەنی جیھانیی زێڕ لە ئامارێکدا لەبارەی یەدەگی زێڕی وڵاتانی جیهان ئاشکرای کرد، یەدەگی عێراق لە زێڕ زیاترە لە ٩٦ تۆن. لە میانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئاماژەیان بەوە دابوو، عێراق لە ئەیلوولی ٢٠١٨ بڕی شەش تۆن و ٥٠٠ کیلۆگرام زێڕی ...
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەی ئەو گەشتیارانەی ڕوویان لە هەرێم كردووە لە ساڵی 2018 ئاشكرا دەكات و ئەو هۆكارانەش ئاشكرادەكات، كە بوونەتە هۆی كەمبوونەوەی گەشتیاری ئێرانی و دەشڵێت: “لە ڕۆژانی سەری ساڵ 136 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێم”. ...
لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە تورکیا، بههای دۆلارێكی ئهمریكی له بەرامبەر بە لیرەی تورکی، 5.4750 لیرهیه. بههای دۆلارێكی ئهمریكی له توركیا، 5.4750 لیرهیه، بههای یورۆیهك 6.2730 لیرهیه و یهك پاوهندی بهریتانی 6.9710 لیرهیه. شارهزایان پێشبینی دهكهن بههای دۆلاری ئهمریكی بگاته ...
بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات بەهۆی بەگەڕخستنی وێستگەیەكی كارەبا چەند كاتژمێرێك پێدانی كارەبا زیاد دەبێت. دیارتاهیر بابان، بەرێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە باسی راگهیاند: لەو ماوەیەدا 300 مێگاوات كارەبا دەخرێتە نێو تۆڕی نشتبمانی ...
بەهۆی وەستانی گەشتەكانی توركیاوە رۆژانه زیانی 15 هەزار دۆلار بهر فرۆكهخانهی سلێمانی دهكهوێت
لە ساڵی ڕابردوودا زیانێكی گەورە بەر فڕۆكەخانەی سلێمانی كەوتووە و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكەش سەرجەم ئەو بەرپرسیارێتیانە دەخاتە ئەستۆی حكومەتی عیراق. لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماری كارو چالاكیەكانی ساڵی 2018ی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “بەهۆی ڕیفراندۆمەوە ...
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە کە سبەینێ چوارشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2019 شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات بە تایبەت شاری سلێمانی بۆ ئەو مەبەستەش داوایاک ئاڕاستەی شۆفێران دەکات. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە ...
لیژنەیەك بەدواداچوون بۆ رێكخستنەوەی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش بە نیشتەجێبووانی سیتیەكان دەكرێت دەكات، سەرۆكی لیژنەكەش دەڵێت، بەپێی پێوەر و ئاستی باشی خزمەتگوزارییەكان نرخەكان دیاری دەكرێتەوە. ئەمڕۆ 8-1-2019 لە دیوانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی رێكخستنەوەی خزمەتگوزاری سیتیەكان ...
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی و هەر بەرمیلێك لە سەروی 57 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت. بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 8 ی كانوونی دووەمی 2019، نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 57 دۆلار و 30 سەنتە، دوێنێ بە 57 ...
سەرۆكی بانكی جیهانیی بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكەی بكات، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند. بە پێی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، جیم یۆنگ كیم سەرۆكی بانكی جیهانیی لە بەیاننانەمەیەكدا دەستی لەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاندووە. لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: خزمەتكردن وەك ...
بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مانگانە بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی خانوو و شووقەکانی سیتەک و گۆیژە تەرخانکرا و، بڕیارە تاوەکو تەواوبوونی بەردەوام بێت. پرۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنی 1500 یەکەی نیشتەجێبوون و تایبەت بە کرێنشینان. خاوەنی کۆمپانیای ...