ماجدە تەمیمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەھاوپەیمانی سائیرون رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەران چەندین گۆڕانکاری لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩ دا ئەنجام دەدات و دەیگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت. تەمیمی لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە پێویستە ئەو بەرنامانەی حکومەتی نوێی عێراق بەنیازە جێبەجێی بکات ...
رێکخراوی UNHCR تەندەرێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ٤ بینا لە کامپی باریکە بریتیە لە ( سەنتەری کۆمەلایەتی ،مزگەوت ،خویندنگەی مەریوان ، لەگەل نۆرینگە /بنکەی تەندروستی) رادەیەگەیەنێت. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە bic.sulaimanya@gmail.com ...
هەموولایەك ئەو راستییە باش دەزانن كە سەرمایەدار و كۆمپانیاكان كاتێك روو دەكەنە وڵاتێك بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری پێشەكی دەبێت لەو وڵاتەدا ئارامی‌و سەقامگیری هەبێت و سەرمایەگوزاران دڵنیابن لەوەی لە شوێنی كار‌و چالاكی وەبەرهێناندا سەر‌و سەرمایەیان پارێزراو دەبێت و حكومەت پشتیوانیان ...
له سلێمانی مه‌راسیمێك بۆ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری رۆشنگه‌ر ره‌فیق حیلمی رێكده‌خرێت. بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه 4-11-2018 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له شه‌قامی سالم، په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری نووسه‌ر و رۆشنگه‌ری ره‌فیق حیلمی لابدرێت. ...
ماوەی چەند رۆژێکە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی مەدەنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن لە میانی گەشتە ئاسمانییەکان، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە کە ئەم زیادبوونە پەیوەندی هەبێت بە گەمارۆکانی سەر ئێران و هێما بۆ کەمبوونەوەی کات دەکات و ئاشکرایشی ...
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى قۆناغى دووه‌مى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، به‌هاى دراوى ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلار روو له‌دابه‌زینه‌و پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى دراو له تاران به‌هاى دۆلارێك 15000 تمه‌نى تێپه‌راند. سایتى “bonbast” كه چاو‌دێر بازاڕه‌كانى دراوى ئێران ده‌كات، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ...
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2019ی عیراق، باجێكی دیكه له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیادكراوه، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش زانیاری ورد له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌كاتی سه‌ردانی مۆڵه‌كان كڕینی پێداویستی و شمه‌ك، جگه له‌پاره‌ی كاڵاكان بڕه‌پاره‌یه‌كی دیكه‌ش وه‌كو باج له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت”. ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كورد له‌ئه‌نجومه‌نی ...
سەرەڕای ئەوەی كە لە سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاكانی ئەمەریكا دژی ئێران نزیك دەكەوینەوە، كەچی نرخی نەوت رووی لە دابەزین كردووە و گەیشتە نزمترین ئاست كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆمار كرابێت. لە 24 سەعاتی رابردوودا نزمترین نرخی هەر بەرمیلێك ...
كۆمەڵی هەنگاوەنانی كوردستان ئاشكرای دەكات، فێستیڤاڵێكی هەنگوین لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و سەرجەم جووتیاران دەتوانن بە هەنگوینەكانیان بەشداری تێدا بكەن. ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی تشرینی یەكەم، لە ئاگەدارییەكی كۆمەڵی هەنگەوانانی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ “وشە” هاتووەتە ناردن و تێیدا هاتووە، ...
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ئاگادارییەکی بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی بڵاو کردەوە. لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە 1/11/2018، کاتژمێر 8ی بەیانی لای مۆلیدەکانیان ئامادەبن بۆ خوێندنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن بۆ ...