ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری ڕووسییه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌، ڕووسیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاماده‌کاری بۆ کۆبوونه‌وه‌ی دۆحه‌ که‌ بڕیاره‌ له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ببه‌سترێت.    ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ لێدوانه‌که‌ی له‌لایه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ڕووسیاوه‌ پشت ڕاست کرایه‌وه‌ به‌ ڕۆیته‌رزی وتووه‌: “ئێستا ...

پاش ئەوەى دوێنێ نرخى نەوت بەرزبونەوەى رێژەیى بەخۆیەوە بینى بەهۆى کەمبونەوەى چاوەڕوان نەکراوى خەزێنەى خامى ناوخۆیى ئەمریکا، ئەمڕۆش نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى ترى بەخۆیەوە بینى. ئیدارەى زانیارى وزەى ئەمریکى رایگەیاند، خەزێنەى خام بەشێوەیەکى چاوەڕوان نەکراو کەمیکردووە بۆ 4.9 ملیۆن بەرمیل لە ...

لەکۆمپانیایەکی یاسایی بەناوی مۆساک فۆنسیکا کە پەنامایییەو بەیەکێک لەگەورەترین کۆمپانیاکانی پاراستنی نهێنی لەجیهاندا دادەنرێت زیاتر لە ١١ ملیۆن بەڵگەنامە دزەی کردوەو دەرکەوتوە چەندین سیاسەمەدارو کەسایەتی جیهان‌و وەرزشەوان‌و هونەرمەندو بانک‌‌و ناوەندە داراییەکانی جیهان دەستیان هەبووە لە شوشتنەوەی پارەو خۆیان لەباج دزیوەتەوەو ...

ئەمڕۆ وەزیری نەوتی سعوودیا لە تەگزاسی ئەمەریکا لە دیداری کۆمپانیا گەورەکانی نەوت رایگەیاند کە رێگری لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ئەورووپا دەگرێت.   بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “وال ستریت جۆرناڵ” “عەلی ئەلنەعیمی” وەزیری نەوتی سعوودیە لە تەگزاسی ئەمەریکا لە دیداری بەرپرسانی ...

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ نرخی دراوه‌كان له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مجۆره‌یه‌.   نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 127.400 دیناره‌   نرخی 100 یۆرۆ به‌ 144.500 دیناره‌   نرخی 100 پاوه‌ن به‌ 180 هه‌زار دیناره‌   نرخی 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی بە 36.750 دیناره‌   نرخی 100 لیره‌ی ...

بەمەبەستی بەشداری ‌کردن لەکۆربەندی (عێراقی-ئوکرانی) بازرگانان‌و پیشەسازان دەتوانن بەشداری بکەن لە وڵاتی ئوکرانیا.   کۆڕبەندەکە لە بەرواری ١٧/٥/٢٠١٦ دەست پێدەکات وە تۆش دەتوانیت وەک بازرگانێک یان پیشەسازێک دەتوانیت خۆت ناونوس بکەیت و بەشداری بکەیت لەو کۆڕبەندەدا.   بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ...

رۆژی 10/10/2006، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی به‌ كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرد، ئه‌وكات “حه‌یده‌ر عه‌بادی” سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئێستای‌ عێراق، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری بوو له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،  ئه‌و وتی “چاوه‌ڕوانین ئه‌م یاسایه‌ ده‌رگا به‌ڕووی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ یكاته‌وه‌و ئاوه‌دانی‌‌و خۆشگوزه‌رانی‌ بۆ گه‌لی‌ عێراق ده‌سته‌به‌ر ...

 لەوبارەیەوە “نازم عومەر” نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران رایگەیاند، لە ھەنگاوی یەکەمدا رێککەوتنەکە کۆتایی ھاتووە و لێکتێگەیشتنەکە ئامادەکراوە و وەزارەتی نەوتی ئێرانیش داوای کردووە پێویستە لە ماوەی مانگێکدا ئەو رێککەوتنە کۆتایی بێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کارەکانی تری ئەو رێککەوتنە ...

نرخی سەوزەو میوە لەشاری سلێمانی:   ...

وه‌فدێك به‌نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى ئۆكرانیا سه‌ردانى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانیان كردو سه‌باره‌ت به‌ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان‌و ئۆكرانیا گفتوگۆیان كرد. نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٦ی نیسانی ٢٠١٦ ، وه‌فدێكى حكومه‌تى ئۆكرانیا سه‌ردانى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانیان كردو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانى ...