‎چۆن وەبەرهێنان ڕۆڵی خۆی ببينێت لە پرۆژە کشتوکاڵيەکان

‎لەم سەردەمەدا وەبەرهێنان و وەبەرهێن گرنگترين بنەمای بەرەو پێچونی ئابورين لە هەمو سێکتەرە جياوازەکان ، جگە لەوە کە سەرمايەی وەبەرهێنان خاڵێکی ئەرێنی زۆربەی وڵاتە گەشە سەندوەکانە لە هەمان کاتدا ئاماژەی دروستی و ڕێچکە گرتنی رەو رەوەی ئابورييە و دڵنيايی دەبەخشێتە بازار و دەستی کار و خستنەگەری سەرچاوە بازرگانی و پيشەسازييەکانی تر.

‎لەم ڕوانگەيەوە سێکتەری کشتوکاڵ کە بوارێكی فراوانە بۆ وەبەرهێنان و دابينکردنی ئاسايشی خۆراك و خۆژێنی لە زۆربەی بەرهەمەکان بەڵام تا ئێستا وەبەرهێنان لە ئاستی پێويست و داواکراودا نيە بەبەراورد بە سێکتەرەکانی تر ، کە ئەمەش چەند هۆکارێکی خۆيی و بابەتی هەيە کە گرنگترينيان ئەوەيە دەستکەوتنی قازانج لەکەرتی کشتوکاڵی زۆر لەسەرخۆی و هێواشە و ئەمەش وادەکات وەبەرهێنەر هەميشە چاوەڕێی قازانجی خێرايە ئەگەر لە کەرتێکی وەك خانوبەرە لايەنی کەم بە۲ ساڵ وەبەرهێن قازانجی خۆی دەستکەوێت ئەوا ئەو چاوەڕوانيە لە وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ درێژە دەکێشێت و هەندێك جار تا ۱٠ چاوەروانی پێويستە تا دەستمايە و قازانج بگەرێتەوە..

‎لەلايەکی ترەوە هەميشە وتراوە کە وەبەرهێن بەرەوە ئەو سێکتەرانە ئەروات کە کەمترين مەترسی لەسەر ، لێرەدا روبەروی ئەو راستیە ئەبينەوە کە کەرتی کشتوکاڵ هەميشە مەترسييەکانی زياتر لەبەر هۆکارە جێوگرافی و نەبونی بازار و گۆرانکارييەکانی بواری کەش و هەوا.

‎بەڵام لەگەڵ ئەو هۆکارانە و چەندين هۆکاری تر کە وای کردوە وەبەرهێنان لە کوردستان و عێراق لە کەرتی کشتوکاڵی سست بێت ، لە هەمان کاتدا چەندين وەبەرهێن پرۆژەی جۆراو جۆری كشتوکاڵيان دامەزراندوە و هەندێكيان ئێستا لە ئاستی بەرەوپێچونی باشدايە و هەندێكی تريان لەسەرەتادايە کە وا چاوەڕوان دەکرێت کاريگەری باشيان هەبێت ، لێرەوە ئەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە چۆن بتوانرێت کار بکرێت بۆ وەبەرهێنانی زياتر لەم کەرتە زيندوەدا ، کە گرنگترين خاڵ بريتيە لەوە کە حکومەت و دەزگا پەيوەنديدارەکان هاندەر و ئاسانکاربن بۆ وەبەرهێنەرانی کەرتی کشتوکاڵی و لەلايەکی ترەوە وەبەرهێنەران وەك ئەركێکی نەتەوەی سەيری ئەم کەرتە بکەن لە فەراهەم کردنی ئاسايشی خۆراك و خستەنکاری سەدان کەسی پسپۆر و بێکار، جگەلەوە کشتوکاڵ هەميشە کەرتێکی زيندوە و ئەگەر وەبەرهێن لە پرۆژەيەك بکرێت بە چەندين شێوە دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت بۆ نمونە دامەزراندنی پرۆژەيەك ئاژەڵی شيردەر جگە لەوە کە ڕۆژانە شيرەکەی راستەوخۆ ئەفرۆشرێت بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانرێت کارگەی سپيايی دابنرێت بۆ بەرهەمەکانی شيرەمەنيەکان و هەروەها بەرهەمی گۆشت و ئاليکی ئاژەڵ و چەندين بواری تر تەنها لە پرۆژەيەك لەخۆی دەگرێت..

‎ڕێگايەکی تر کە زۆر گرنگە وەبەرهێنانی تيا بکرێ بە پيشەسازی کردنی بەرهەمە کشتوکاڵيەکانە بەتايبەتی ئەو بەرهەمانەی لە بازاری ناوخۆ زيادە ، کە ئەمە هاوکارێکی باشی جوتيار و بەرهەمهێنە كشتوکاڵيەکان دەبێت بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمەکانيان..

‎کەواتە ئاراستەی وەبەرهێنان بە ئاراستەی سێکتەری کشتوکاڵی زۆر گرنگە و بەپشت بەستن بە کەسانی پسپۆر و چونە وردەکاری ناو هەر پرۆژەيەك پێش دەستپێك و بەردەوامی دان بە پرۆژەکە بە شێوەيەكی زانستی و داواکاری خواستی بازار..

‎هەڵکەوت علی محمد