کورتەیەکی پێویست لەسەرگۆشتی بەستوو

گۆشتی بەستووی هاوردەبۆچی هەمیشەهەرزانە؟
کورتەیەکی پێویست لەسەرگۆشتی بەستوو؟
هۆکارەکانی هەرزانی گۆشتی بەستووی هاوردە چین؟
جیاوازی لەنێوان گۆشتی بەستووی هاوردەو گۆشتی تازە(فرێش)ی خۆماڵی چیە؟
لەکاتی کڕینی گۆشتی بەستوودا کام جۆرەیان بکڕین؟
هیوادارین بتوانین لەم کورتە نوسینەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە….
گۆشتی بەستووبریتیە لەگۆشتێك کەبەستوویەتی بەدابەزاندنی پلەی گەرمی بۆژێرسفری سیلیزی بەمەبەستی هەڵگرتنی بۆماوەیەکی درێژترو پاراستنی جۆری گۆشتەکەودواخستنی گەشەی بەکتریاو ئەنزیمەکان کەدەبنەهۆی تێکچوونی گۆشتەکە.
گۆشتی سوریەکێکەلەگرنگترین پڕۆتینەکان بۆدروستکردنی خانەکانی لەش، گومانی تێدانیە گۆشتی فرێش جیاوازەلەگۆشتی بەستوولەڕووی تام و هەندێك لەبەها خۆراکیەکانیەوە بەڵام ڕەنگەلەهەندێك حاڵەتدا بەدیلێکی باش بێت ئەگەرگۆشتەکەبەباشی بەستووبێتی وکوالێتی وسەلامەتی تەندروستی پارێزراوبێت، هەڵبژاردنی نێوان گۆشتی بەستووگۆشتی تازەبەندە بەکات وشوێن وسروشتی ئەوچالاکیەی کەبۆچی مەبەستێك بەکاردەهێنرێت وئامادە دەکرێت چونکە هەندێك هۆکارهەن دەتوانن کاریگەریان لەسەر کوالێتی گۆشتی بەستووهەبێت لەوانە جۆری گۆشتەکەو چۆنێتی پرۆسێسکردن و پلەی گەرمی وماوەی بەستن و بارودۆخی هەڵگرتن.
لەمەوە دەگەینەئەوەی هەمووخۆراکەبەستووەکان هەرزانن بەبەراوردبەخۆراکەتازەوفرێشەکان جاسەوزەومیوەبێت یان گۆشت بێت بەلەبەرچاوگرتنی ماوەی بەستنیان و هەڵگرتنیان کەهۆکاری پاراستنی سودەکانیان و تاماکانیانە،چونکە لەتامی خۆراکەکانەوە دەتوانین هەست بەجیاوازیەکی ڕوون بکەین لەنێوان فرێش وبەستوودا، لەبەرئەوەی گۆشتی بەستووی سور هاوردە دەکرێت و کاڵای ناوخۆیی نیە.
کەواتە جیاوازی نرخ لەنێوان گۆشتی بەستوو تازەدا لەئێستادا کەدۆخی ئابووری خەڵك وتوانای کڕینی هاوڵاتی زۆرلاوازە هۆکارێکی زۆر گرنگە کەدەبێتەهۆی ئەوەی زۆرکەس ڕوولەکڕینی گۆشتی بەستووبکەن هەرچەندە هاوردەکردن و بوونی گۆشتی بەستوو لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان شتێکی نوێ نیە وهەمیشە ڕێگەپێدراو بووەو بوونی هەبووە.
ئاسایشی خۆراك کاتێك بەدەست دێت کەخۆراك نەوەك هەربەردەست بێت وبەئاسانی دەستمان بکەوێت بەڵکو دەبێت سەلامەت بێت، ئێمەی هاوڵاتی وبەکاربەر مافی خۆمانە کەچاوەڕێی ئەوە بکەین ئەوخۆراکانەی لەبازاڕەکانداهەن و بەردەستن لەڕووی تەندروستیەوە سەلامەت بن وکوالێتی بەرزیان هەبێت چونکەبەرهەمهێنانی خۆراك لەهەرقۆناغێکی بەرهەمهێناندا پیس دەبێت،لەبەرئەوە پراکتیزەکردن و پیادەکردنی سیستەمێکی باشی سەلامەتی خۆراك لەهەمووقۆناغەکانی بەرهەمهێنانی زنجیرەخۆراکدا زۆرگرنگە لەبەرهەمهێنانەوە تاکو بەکارهێنان.
هەڵبژاردنی باشترین جۆرەکانی گۆشتی هاوردەکراو بۆخۆراکەکانمان بڕیارێکی گرنگە کەکاریگەری لەسەرتەندروستی و کوالێتی ژیانمان هەیە لەجیهانێکی خێرادا چونکە زۆرێك بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ باشترکردنی ئەزموونی خواردنەکانیان کەواتە لێرەدا گرنگی هەڵبژاردنی باشترین جۆرەکانی گۆشتی هاوردە دێتەئاراوە ئایائەم هەڵبژاردنە دەتوانێت جیاوازی لەئەزموونی خواردنی ڕۆژانەماندادروست بکات؟
ئەم پرسیارە جێ دەهێڵین بۆ ئایندە بزانین گۆشتی بەستووی هاوردەی جۆراوجۆر چی گۆڕانکاریەک لە سیستەمی خۆراکی ئێمەدا دروست دەکات.
ئەوەش پشت ڕاستکراوەتەوەکەتاکەجیاوازی گرنگ لەنێوان گۆشتی بەستووگۆشتی فرێشداپرۆسەی بەستنە، بەستنی گۆشت دەتوانێت یارمەتی دەربێت لەپاراستنی لوتکەی بارودۆخ و تازەیی لەش مانگەوەتاساڵێك ئەمەش بەپێی جۆری گۆشتەکەوبارودۆخی هەڵگرتن دەگۆڕێت لەبەرئەوەی بەستن گەشەی بەکتریاخاودەکاتەوە و تێکچونی گۆشت خاوتر ڕوودەدات،بەپێی ڕوونکردنەوەی وەزارەتی کشتوکاڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا(USDA) پرۆسەی بەستن خۆی ماددە خۆراکیەکان لەناونابات لەگۆشت وبەرهەمەکانی گۆشتدا بەڵکو گۆڕانکاریەکی کەم لەبەهای خۆراکی ماددە خۆراکیەکان ڕوودەدات لەکاتی هەڵگرتندا لەبەفرگردا.
ـ هۆکارەکانی هەرزانی گۆشتی بەستووی هاوردەکراو چیە؟
چەندهۆکارێک هەیەکەوادەکات گۆشتی بەستووی هاوردە هەرزانتربێت لەگۆشتی تازەی خۆماڵی :-
١-کەمی تێچووی بەرهەمهێنان بەهۆی بوونی لەوەڕگای سرووشتی وهەرزانی نرخی ئالیك لەو ووڵاتەی گۆشتەکەی لێوەهاوردە دەکرێت چونکە ئالیك وخۆراك ٦٥-٧٠٪ کۆی تێچووی بەرهەمهێنانە.
٢-هەرزانی هێزی کار لەووڵاتی بەخێوکەروبەرهەمهێنانی گۆشتەکەدا.
٣-بوونی ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵ لەووڵاتی هاوردە بەراورد بەژمارەی دانیشتوانەکەی و زیادلەخۆبژێوی.
٤-سەربڕینی هەندێك جۆری ئاژەڵ کەتەمەنیان زۆرەو بۆبەخێوکردن ناگونجێت بەتایبەتی ئەومەڕانەی کەتوانای شیردان و وەچەخستنەوەیان نەماوە یاخودئەوئاژەڵانەی کەکێشیان زۆرە.
٥-بەهۆی نرخەکەیەوە خواستی زۆری لەسەرە بەراورد بەچەندایەتیەکەی.
٦-جیاوازی نرخی دراوەکان لەنێوان ووڵاتی سەرچاوەی گۆشتەکەو ئەو ووڵاتەی گۆشتەکەی بۆدێت.
هەندێك جیاوازی لەنێوان گۆشتی بەستوو گۆشتی تازە(فرێش)دا:-
١-تامی گۆشتەکە: گۆشتی تازەبەتامتردادەنرێت لەگۆشتیبەستوو ئەمەش دەگەڕێتەوەبۆئەوەی گۆشتی بەستوو بۆ ماوەیەکی زۆر دەپارێزرێت وهەڵدەگیرێت کەدەبێتە هۆی ئەوەی بەشێك لەتامەکەی لەدەست بدات.
٢-پێکهاتەی گۆشتەکە: پێکهاتەی ناوەوەی گۆشتەکە کەمێك دەگۆڕێت دوای بەستن ئەمەش دەبێتەهۆی گۆڕانکاری لەپێکهاتەی گۆشتەکەدا هەرچەندەئەم گۆڕانکاریە کاریگەریەکی کەمی لەسەربەهای خۆراکی گۆشتەکە دەبێت.
٣-تایبەتمەندی: گۆشتی تازەتایبەتمەندی زیاتری هەیە لەگۆشتی بەستوو بەهەرشێوەیەك خۆت دەتەوێت دەتوانیت لەت وپەتی کەیت و بیبڕیت و ئامادەی بکەیت لەکاتێکدا گۆشتی سنوردارە.
٤-کاتی بەکارهێنان: یەکێك لەهۆکارەسەرەکیەکانی هەڵبژاردنی کۆشتی بەستوو ماوەی بەکارهێنانیەتی کەدەتوانرێت بۆماوەیەکی زۆربپارێزرێت لەکاتێکدا گۆشتی فرێش لەماوەی چەند ڕۆژێکدا بەکاربهێنرێت.
٥-نرخ: گۆشتی بەستوو بەگشتی بەنرخێکی کەمتر لەگۆشتی فرێش دەفرۆشرێت ئەمەش وایکردووە ببێتەهەڵبژاردەیەکی گونجاو بۆزۆرکەس.
لەکاتی کڕینی گۆشتی بەستوو ئەمانەت لەبیربێت و ڕەچاوی بکە بۆئەوەی سەلامەت وپارێزراوبیت:-
١-بەرواری بەرهەمەکە بزانە: پێشکڕینی گۆشتی بەستوو بەرواری بەرهەمهێنان وبەسەرچوون لەسەر پاکەتە بزانە، هەرگیزئەوگۆشتانەمەکڕەکەبەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی لەسەر نەبوو، وەپێویستە بەشێوەی لەیزەری نوسرابن و لێ نەبێتەوەو تێک نەچووبێت.
٢-پشکنینی پاکەتەکە: پێویستە دڵنیابیت لەوەی کەهیچ شکان وزیانێك بەپاکەتی گۆشتەکە نەگەشتووەو لەدۆخێکی تەواوسەلامەت وباشدان وخراپ و شکاوو پیس نەبن.
٣-پشکنینی بوونی هەوا: دڵنیابوون لەوکیس ونایلۆنانەی کەگۆشتەکەی تێدایە هیچ کونێکیان تێدانەبێت و هەوا لەنێوان کیس و نایلۆنەکاندا بوونی نەبێت و هیچ بۆنێکی ناخۆشی تێدانەبێت و بۆنێکی تازەوپاکی هەبێت.
٤-پشکنینی شێوەی بەستووبەدروستی: ئەگەرگۆشتە بەستووەکە بەیەکەوەلکابوو یان سەهۆڵێکی ئەستوربوو ئەوەئاماژەیەبۆئەوەی چەندجارێك بەستوو بووەو کراوەتەوە کەواتە ئەگۆشتەهەڵبژێرەکەبڕێکی زۆر سەهۆڵی تێدانەبێت.

جمال حسین والی
ب.سامانی ئاژەڵی سلێمانی