بەڕێوەبەری گشتی ژوور سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی کرد

ڕۆژی ۲٠۲۳/۲/۲۸ بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ‎سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی کرد و لەلایەن کەریم ئەحمەد ڕەزا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راهێنانی پیشەیی پێشوازیان لێکرا.

شاندەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێکهاتبون لە د.سلام عبدالله بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و توانا محمد بەڕێوەبەری ئایتی و میر کاوە ڕاوێژکاری ئایتی و خاتوو تەلار لە ڕێکخراوی WFP .

مەبەست لەم سەردانە دروستکردنی هەماهەنگی کردنی بەڕێوەبەرایەتی راهێنانی پیشەیی و ژووری بازرگانی و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت تا دەرچوانی ئەو بەشە پیشەییانە دوای تەواو کردنی خولەکان ڕاستەوخۆ بخرێنە سەر کار، بەمەش دەرچوان پێداویستی بازاڕی کار پڕ دەکەنەوەو ڕێژەی بێکاری لەسنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کەمدەکات هەلی کاری زیاتر بە پێی پێداویستی بازاڕ دابین دەکرێت.