ئیمپریالیزمی بازاری کشتوکال

محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌ناوی

پاڵنه‌ری ئیمپریالیزم بهشێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ئابووری بوەوە ئابووریه، هه‌تا ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ری ئایینی، سیاسی، نه‌ته‌وەیی یا هه‌رپالنه‌رێکی تریش بووبێت وە ک دیوە ئاشکراکه‌ی. بۆ نمونه هیرشی سه‌لیبیه‌کان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەراست له‌بنه‌رەتا پالنه‌ری ئابووری بووە له ژێر پۆششی ئایینیدا، هه‌ر وەک سەرچاوە میێژویه‌کان باسی ئه که ن ۱۰ ساڵ پێش هێرشی سه لیبیه کان به‌هۆی کارەساتی سروشتیه‌وە له باکوری فه‌رەنساو ڕۆژئاوای ئه لمانیا وە هه‌روەها له زۆر شوێنی تری ئه‌وروپا، بووه هۆی په‌یدا بوونی رەوشی برسیه‌تی له لایه‌ک، وە له‌لایه کی ترەوە سته می خاوە ن زە وییه‌کانی کشتووکال له سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌هینران وه‌ک به‌ندە کار بکه ن یا جوتیار بوون، خه ڵکه برسی وە بێ چارەکه بیریان له کۆچ کردە وە بۆ شوێنێ ، که نان و ئارامی تیا بیت. بۆ ئه‌مه‌ش پیاوانی ئایینی بۆ چارەسەری رەوش مژدەی به‌هه‌شتی قودسایان به خه‌لکه برسی و توڕەکه ئه دات. مێژوونووسی ئینگلیزی “ستیفان ڕونسیمان” لە ئینسایکلۆپیدیاکەیدا سەبارەت بە جەنگی خاچپەرستەکان ڕەهەندی بەهێزترمان پێدەبەخشێت لە ڕەهەندە ئایینییەکان وە بەم شێوەیە دەربڕینەکانی پاپا لە کۆنفرانسی کلێرمونتدا وەبیر دەهێنێتەوە کاتێک داوای دەستبەسەرداگرتنی دەوڵەمەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی کرد، بە ووتن:

ڕێگە مەدەن هیچ شتێک ڕاتانبگرێت، ئەو خاکەی ئێستا تێیدا دەژین زۆر بچوکه بۆ دانیشتوانە زۆرەکەی، وە ناتوانیت خواردن فه راهه‌م بکات بۆیه له به لەبەر ئەم هۆکارەش ئێوە یه‌کتر ئەکوژن. قودس خاکێکی بێ هاوتایه له به پیتیا و بەهەشتی خۆشییەکانه .

هه ڵبه ته ئه مه وەک نمونه بۆ ئیمریالیزمی کلاسیکی که له ژێر پۆششی ئایینی و نه تە و ییه وە به ئامانجی پاوانخوازی بۆ دە ست به سه ر ا گرتنی پانتیایه کی زیاتری سەر چاوەکانی ئابووری جا کشتوکالی بیت یا بازرگانی و له ریگه ی دەریاو وشکاییه وە.

له میێژووی کۆلۆنیالستی و ئیمپریالیزمی دا جا چ ئایینی ، ،سیاسی یا نه تە وەی و سەر مای داری دا بوو بێ یه که م شت که مه به ست بووبێ به رو بوو مه کشتوکا لیه کان بووە که له شوینه داگیر کراوەکان/کۆلۆنیه کانه وە گواستراونه ته وە بۆ وەڵاتانی کۆلۆنیالیست. بۆ نمونه قاوە ،مۆز وە تووتن دیار ترین کالای کشتوکالین که له ئه مریکای لاتین، ئه فریقا وە ئاسیاوە گواستارنه ته وە بۆ ڕۆژئاوا ئه مه جگه له چه نده ها جۆری تری رووک و سە وزه ی خۆراکی ی پزیشکی و جۆرکانی به هارا ت و گیاکان وە جۆره کانی درەخت که تا ئێستا ش به کار دین

2 و ۳

هه ر به مه بەستی دە سکە وتی به روبوومی کشتوکاڵی، وەڵاتانی ئیمپریالستی له وەڵاتانی کۆلۆنی دەستیان کرد به دامه زراندنی دامه زراوەی پیشه ی و زانستی و ڕاهێنانی کارگێڕی و قوتابخانە و دامه زراوەی فیر کردن و ڕاهینان اند بۆ گواستنەوەی تۆو و ڕووەکەکانی تاقیکراوی سەرکەوتووانە بۆ نمونه له تاقیگە کشتوکاڵییەکانی هۆله ندی لە هیندستان تا 4 ئەفریقا، به مه ش ئابوورییەکی نوێی بەرهەمی نەختینەیان دامەزراند.

4

زۆربه ی بازارەکانی وەلاتانی ڕۆژئاوا تا سالانی کۆتای په نجاکانی سه دە ی رابردوو به به وو بومی وەلاتانی کۆلۆنی پرئه کرایه وە له به رووبومی کێڵگه یی وەک به روبوومه دا نه وڵیه کانی وەک گه نم ،ئه مجار لۆکه وهه رە ها به روبوومی ئاژه ڵی ، به ڵام له دوای سالانی شه سته کان رەوش پێچه وانه بۆوە، واته زۆربه ی به رهه مه خۆراکیه کانی وەلاتانێ که کۆلۆنی بوون له لایه ن وەلاتانی ڕۆژئاواوە فه راهه م ئه کران وە ئه کرێن.

GATT (رێککەوتنی گشتی لەسەر باج و بازرگانی) 5

ڕێککەوتنی گشتی باج و بازرگانی ڕێککەوتنێکی یاسایی نێوان چەند وڵاتێک بوو بە ئامانجی گشتی بەرەوپێشبردنی بازرگانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی کەمکردنەوە یان نەهێشتنی بەربەستە بازرگانییەکانی وەک باج و ریژە ی -مافی بازرگانی.

GATT

له ۱۹۹٤ ەوە وەک ئۆرگانیکی ریکخه ری بازارگانی جیهانی له سەر بنه مای لیبرالیزم خۆی نمایش کرد به تایبه ت که چه ند ساڵیک بوو یه کیه تی سۆڤیه ت وە بلۆکی سۆسیالیزم رما بوو وە رکه به ری ئایدۆلۆجی ،ئابووری وە هه تا سەر بازی به رامبه ر سسته می لیبرالی ڕۆژئاوایی نه مابوو، به ڵام

وڵاتانی کەم پێشکەوتوو دەیانتوانی تەنها سوودێکی کەم لە گات وەربگرن. ئازادکردنی بازرگانی زیاتر لە وڵاتانی پێشکەوتوودا قەتیس بوووڵاتانی پێشکەوتوو لە ژینگەیەکی بازرگانی ئازادکراوتریان بەهرەمەند بوو، گەشەسەندنی بەربەستە ناگومرگییەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەناردەکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتو هەبوو. وڵاتانی پێشکەوتوو پارێزگارییان زیاتر دەکرد لە کاتێکدا وڵاتانی تازەپێگەیشتو ئازادییان دەکرد. وڵاتانی کەم پێشکەوتوو نەیانتوانی موزایەدەی کاریگەر بکەن و نەیانتوانی سوودی زۆر لە گات وەربگرن. 6

گات بنەمای دانوستان لەسەر بنەمای کاڵا پەیڕەو دەکرد. وڵاتانی تازەپێگەیشتو، بە شێوەیەکی سەرەکی هەناردەکردنی بەرهەمە سەرەتاییەکان نەیانتوانی بە شێوەیەکی کاریگەر موزایەدە لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوو بکەن. کەواتە، دانوستانەکان لەسەر کاڵاکان کاریگەری خراپی لەسەر بەرژەوەندی وڵاتانی تازەپێگەیشتو هەبوو. وڵاتانی پێشکەوتوو بەهۆی هێزی باشتری موزایەدەکردنیان 6 دەتوانن سوودێکی زۆر وەربگرن. جگە لەوەش، دانوستانەکان لەسەر بنەمای کاڵاکان تەنیا لە ئەنجامدا بووە هۆی وردبینی درێژخایەن لە خولە جیاوازەکانی دانوستانەکانی 6

وڵاتانی پیشەسازی لە ڕێگەی کۆمەڵێک باجی زۆر بەرزەوە پارێزگاری له به ر هه می کشتوکاڵی خۆیان ئه که ن ، بەرزکردنەوەی باج (باجەکان کە لەگەڵ ئاستی پرۆسێسکردندا زیاد دەبن)، و کۆتایی گومرگی سنووردار (سنووردارکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە دەتوانێت بێت بە ڕێژەیەکی کەمتر لە باج هاوردە دەکرێت). تێکڕای پاراستنی گومرگی لە کشتوکاڵدا نزیکەی نۆ هێندە زیاترە لە بەرهەمهێنان. جگە لەوەش، یارمەتییە کشتوکاڵییەکان لە وڵاتانی پیشەسازیدا، کە یەکسانە بە 2/3ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ئەفریقا، هەناردەکردن تێکدەدەن. بۆ نموونە کۆمیسیۆنی ئەوروپا ساڵانە ٢.٧ ملیار یۆرۆ خەرج دەکات بۆ به رهه مهینانی شەکر له لایه ن جووتیارانی ئەوروپی لە هەمان کاتدا هاوردەکردنی شەکری ناوچە گەرمەکان بە نرخێکی کەم دادەخات.7

بازرگانی نێوان وڵاتانی پێشکەوتوو و کەم پێشکەوتوو بووەتە جێی مشتومڕێکی گەورە. ڕەخنەگران ئاماژە بە ئیستغلالکردنی هێزی بیانی و ژینگە و وازهێنان لە پێداویستییەکانی کاری ڕەسەن دەکەن، لە کاتێکدا کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان لە وڵاتانی پێشکەوتووەوە بازرگانی دەگوازنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە کۆی کاریان هەرزانترە و کاریگەرییەکی کەمی ئابووری یان سیاسییان هەیە. بە تایبەتی لە دوای ساڵی ١٩٩٩ کە دانوستانە بازرگانییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانی جیهانگیرییەوە لە کاتی کۆنفرانسی وەزارییەکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی لە سیاتڵ پەکخرا، کارەکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی زیاتر کەوتە ژێر چاودێری ڕەخنەگرانییەوە. ئەم ڕەخنەگرانە کۆمەڵێک نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە دەسەڵات و پانتایی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دەربڕی و قورسترین ڕەخنەکان لە دەوری پرسەکانی وەک کاریگەریی ژینگەیی، تەندروستی و سەلامەتی، مافی کرێکارانی خۆماڵی ، سروشتی دیموکراسی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، سەروەری نیشتمانی و… حیکمەتی درێژخایەن لە پشتگیریکردنی بازرگانی و بازرگانی ئازاد بۆ پشتگوێخستنی بەهاکانی تر. 8

دە ست به سەر گرنتی بازار به هه ندی ریگه ی جیاوازەوە دوبارە کۆلۆنی کردنی وەلاتانی بی هێزە له رووی سیاسی ،ئابووری وە هه تا سە بازیه وە له لایه ن وەلاتانی به هیزی ناوچه یی و جیهانیه وە .

بۆ نمونه ، وە ک له سه رەوە ئاماژەمان پێ دا بازاری وەلاتانی کۆلۆنی /جیهانی سێ به کالای وەلاتانی به هیز و به ر هه می پال پشتی کراو داگیر ئه کرێ و به جۆری که به رهه می ناو خۆی وەلاتانی کۆلۆنی کراو ناتوانی کی برکێی کالا هاوردەکان بکات ،که له ئه نجاما به رهه می ناو خۆی ولاتانی کۆلۆنی به رەو له ناوچون ئه چن .

نمونه ی ئه م حاڵه له کودوستان وعێراق ئه بینریت ، له سالانی سه دد ەی ڕابردوو هه تا سالانی هه شتاکان وە نه وە ته کان به ر هه می خۆرماو ، توتن ، برنج ،رۆن وە شیرە مه نی وە گه لێ به رهه می تری کشتو کاڵی له بازاری ناوخۆی عێراق زۆر زیاتر بوو به تایبه ت توتن و خورما ، وە هه ناردەی دە روە ش ئه کرا وەک کالای زۆر نایاب ، به ڵام ئه مرۆ عێراق هه وردە که ری سه رە کی جگه رە و خۆرماو هه تا زۆر به رهه می تری کشتوکالی تریشه تا ئه گا ته سه وزەو پیاز.  

ئه م رە وشه ی عێراق له زۆر وەلاتی تر بوونی هه یه به تایبه ت له ئه فریقیا،ئاسیا وە ئه مریکای باشوور، هه لبه ته به پله ی جیاواز. ئه مرۆ چین وە ک ئیمپریالزمی بازاری کشتوکاڵی و وە کالای تر کی بر کێ له گه ڵ بازاری وەڵاتانی کۆنی ئیمپریالیزمی تر ئه کات وە له سالانی داهاتوو ئاستی ئه م کی برکێ و شه ڕە له سەر بازاری کشتو کاڵی و خۆراک زیا تر ئه بێ.

له م دوو سی دە یه ی کۆتایی ،به هۆی گۆرانی که ش و هه وا، وە که م بوونه وە ی بواری به رهه م هینانی به روبوومی کشتوکاڵی له به ر که می یا نه بوونی ئاو زۆرله وەلاتان بۆ دابین کردنی خۆراک و روو به روو بونه وە ی برسیه تی له داهاتوودا که وتوونه ته کرینی ملیونان هیکتار زه وی کشتوکالی له وەلاتانی هه ژار به تایبه ت له ئه فریقیا وەک مالی ،مۆریتانیا ،ئه سیوبیا سودان ..هته وە هه رە وەها له ئاسیاو ئه مریاکی لاتینیش به هه مان جۆر ، وە هه روه ها وەک له هه ندی هه والا باس ئه کرێ هه تا له تورکیاش زەویه کشتوکالیه کان به هه ندی به رهه م هینه ری که نداوی ئه فرۆشن که ئه مه ش جۆریکه له ئیمپریالیزمی تازە که تایبه ته به کشتوکال و خۆراک .9

بۆ سنوردار کردنی ئیمپریالیزمی بازاری کشتوکالی و خۆراک له م ریگایه نی خواروە ئه توانرێ پاریزگاری له بازارە به ر هه می ناوخۆیی بکرێ، وە توانای ئه نجام دانی ئه م رێگایانه ش بۆ خۆی پێوەرە بۆ ئه ندازەی سە به خۆیی سیاسی و سەرداری نه ته وەیی هه ر وەڵا ت و نه ته وە یه ک.

۱. دانانی گومرگی زۆر له سە ر کالای هاوەردە کراو

۲. رێژەی هاوردە کردن

۳.ستانداردی بەرهەم

٤. پاڵ پشتی کردنی دە سەڵاتی خۆماڵی به هاوکار کردنی به رهه م هینای خۆماڵی به پێ دانی هاوکاری دارایی بۆ به رهه م هینه ران بی به رامبه ر.10

 

  1. https://rb.gy/guejwx

2.http://tiny.cc/juh4vz

  1. http://tiny.cc/juh4vz
  2. Wagner, F. 2016 .Colonial Internationalism How Cooperation Among Experts Reshaped Colonialism (1830s-1950s) . PhD thesis. European University Institute.

5 https://www.jus.uio.no/english/services/library/treaties/09/9-01/gatt-1994.xml

  1. https://accountlearning.com/disadvantages-or-limitations-of-gatt
  2. https://www.imf.org/external/np/exr/ib/2001/110801.htm#iii
  3. https://www.britannica.com/topic/international-trade/Trade-between-developed-and-developing-countries.
  4. Is There Such a Thing as Agro-Imperialism?. Rice, A. 2009. The New your Times magazine .
  5. https://www.investopedia.com/terms/p/protectionism.asp