دیدگای 2030 هەرێم، چەند سەرنجێک

ســــەرکۆ یونس*

حکومەتی هەرێم، لەڕێگای وەزارەتی پلاندانانەوە هەنگاوەکانی دەست پێکردوە، بەئاراستەی نوسینی یەکەمین دیدگای هەرێم تا ساڵی 2030.

بوونی دیدگا، بۆ هەر حکومەت‌و دەوڵەتێک گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، ئاراستەی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا دیاری دەکات، لەداهاتوودا بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئامانجی ئابوری‌و کۆمەڵایەتی.

بەڵـــام بەشێوەیەکی گشتی دیدگا، زیاتر ئەو وڵات‌و حکومەتانە پەیڕەوی دەکەن، کە تا ڕادەی جێگیربوون لەڕووی سیاسی‌و ئابوری‌و کۆمەڵایەتی‌و بابەتەکانی ترەوە، سەقامگیرو بێ کێشەو گرفتن..

ئەم هەوڵە جێگەی ئومێدە، بەڵام واقیعی ژیارو بارودۆخی ئابوری‌و سیاسی‌و کۆمەڵایەتی هەرێم، هەمیشەو هەردەم پڕ ئاریشەو گرفت‌و قەیرانە، هەروەها پێگەی جوگرافیای هەرێم لەناوچەکەداو تەماح‌و مەترسی داگیرکاری وڵاتانی ئیقلیمی هەرەشەیەکە کە نابێت لەبەرچاو نەگیرێت.

لەلایەکی ترەوە، پەیوەندی هەولێرو بەغداو بەردەوامی کێشە سیاسی‌و ئابوری‌و نەتەوایەتییەکان‌و ئیدارەدانی ناوچە کێشە لەسەرەکان، هەمیشە ئەو گرفتانەن، کە بەردەوامن بەبێ چارەسەرکردن ماونەتەوە…

دیدگای هەرێم 2030، هەوڵێکە لەواقیعی ناهەمواری هەرێمدا، کە پێمان وایە ئەستەمە بەبەرهەم بێت‌و تەنها نوسینی سەر کاغەزەکان دەبێت، چونکە هەرێم، ئەگەر بەڕوخسار یەک ئیدارەو یەک حکومەت بێت، ئەوا لەواقیعدا دوو ئیدارەییەوە و بەئاشکرا ڕوون‌و دیارە.

ئاشکرایە، دەرکردن‌و پەیڕەوکردنی و جێ بەجێکردنی دیدگا، دەبێت لەلایەن دەستەڵاتی ڕەهای گشتییەوە بێت. کەپێمان وایە، لەهەرێمدا ئەو دەستەڵاتە بوونی نی یە، قورسە جێ بەجێ بکرێت، چونکە ئەوەتا بڕیارەکانی حکومەت لەهەندێ ناوچە ودەڤەر پەیرەو دەکرێت و لەهەندێ شارو ناوچە هەر بایەخی نی یە.

هەروەها، دیدگا پێویستە سیفەتی نەرمی نواندنی تەواوی هەبێت،بەهۆی خێرایی گۆڕانکاری و ڕووداوەکان و پێشهاتەکان.
لەلایەکی ترەوە، ئەم دیدگایە، پێویستە گشتگیر بێت و جیاوازی نەکرێت لەنێوان شاروشارۆچکەو وەزارەتەکاندا، لەفشاری سیاسی بەدوور بێت.

گرنگترین پایە لەدانانی دیدگادا، دیاریکردنی ئامانجەکانە، دەستنیشانی ئامانجی سەرەکی بنەمای دیدگایە. هەروەها گفتوگۆی زیاترو کاتی زۆری بۆ تەرخانبکرێت و هەموو ڕووەکانی ڕەشنووسی دیدگاکە، شەن وکەوی پسپۆرانەی بۆ بکرێت، کەلەگەڵ واقیعدا یەکبگرێتەوە.

سەرەتای دانانی دیدگا، پێویستە کێشەوقەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەستنیشان بکرێن و هەموو ئەو ئاستەنگانە لەبەرچاوبگیرێن کەدەبنە لەمپەروبەربەست لەجێ بەجێکردنی پلانەکانی دیدگاکەدا، پێمان وایە ئاستەنگی سیاسی ناوخۆیی و هەندێجار ئیقلیمی گەورەترینیانە، هەمیشەو هەردەم کاریگەر دەبێت.

هەروەها، ئاستەنگە ئابوری و کۆمەڵــایەتییەکانی هەرێم، کەبەداخەوە لەئێستادا حکومەت و کۆمەڵگا، بەقورسترین قەیرانی دارایی و ئابوریدا گوزەر دەکات، حکومەت لە