ئایندەی کوردستانبەرەو کوێ؟
نووسینی: عەتا قەرەداخی
ئێستا له دوا رۆژهكانی ساڵی 2016 داین كه ساڵێكی پڕ له قهیرانبوو. راستهكوردى باشوور سهربارى ئهو قهیرانانهى كهدووچارى بووهتەوە، له قهیرانی داراییو شهڕى داعش و كێشه ناوخۆییهكان، بهڵام بهئاشكرا ههست دهكرێت لهچاوپێشتردائێستا دۆزى كوردو مهسهلهى سهربهخۆى و دهوڵهتی كوردى زیاتر ئامادهبوونی ههیهو باسلێكردنی دهبیسترێت لهنێوهندى سیاسیدا به گشتی و له رۆژههڵاتی ناوهڕاستیشدابه تایبهتی. ئاشکرایە کە کورد سەرباری نائامادەییخۆیلەڕابردوودا بۆ بەرھەمھێنانی دەوڵەت، سیاسەتی جیھانی غەدرێکی گەورەی لێکردووە ورێگای نەداوە ئەم پێکھاتەیە کەلەڕووی ژمارە و جوگرافیاوەو لەڕووی پایە و بنەماکانیدیکەوە بۆ خۆبەڕێوەبردن ئامادەبوونی ھەبووە، ببێتە خاوەنیدامەزراوەی بەڕێوەبردنی خۆیکە ئەوەش لەدامەزراوەی دەوڵەتدا خۆی دەبینێتەوە. بێگومان ئەوە شتێکی لەبەرچاوە کەکوردیشوەکو زۆر لە نەتەوە و پێکھاتە ئیتنیکیەکانی دیکە لەڕووی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتیەوە لەڕابردوودائامادەگیدروستکردنی ئەو دامەزراوەی نەبووە. بەڵام دەوڵەتانی بڕیار بەدەستیش بەتایبەتیلەسەروبەندی ھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتیعوسمانیدا، کە چەندین دەوڵەتیان لەجیھاندا دروستکرد،نەک یارمەتی کوردیان نەدا بۆ دروستکردنی دەوڵەت بەو شێوەی کەلەتەنیشت کورددا یارمەتییەکیزۆری عەرەبەکانیان داو چەندین دەوڵەتیان بۆ دروست کردن، بەڵکو رێگایشیان لەکورد گرتبۆئەوەی نەتوانێت بەو ئاراستەیە ھەنگاو ھەڵبھێنێت، لەکاتێکدا لەڕووی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتیەوەبەشێکی ئەو دەوڵەتەعەرەبیانەی کە دروستیان کردن کۆمەڵگەکانیان لەبارودۆخێکی لەوەی کوردباشتردا نەبوون. بەڵام یەکگرتنەوەیبەرژەوەندییەکانی دەوڵەتانی بڕیاربەدەست لەگەڵ عەرەبەکانداھاندەری دەوڵەتانی خاوەن بڕیار بوو بۆ ئەوەی کەلەبەرژەوەند عەرەبەکان کاربکەن و چەندیندەوڵەتیان بۆ دروستکردن کە نەک ئەو کاتە بەڵکو تاکو ئێستاش بریتینلەدامەزراوەی بەڕێوەبردنیخێڵ و سیمای سەردەم و دامەزراوەی دەوڵەتیان پێبەخشیوون. واته له كاتێكدا كه ناسیونالیزمیعهرهبیبه تایبهتی له نیمچه دوورگهى عهربیدا هیچ ئامادهبوونێكی نهبوو، چوارچێوهىدهوڵتی نهتهوهییان بۆ درووستكردنبه بێ بوونی ناسیونالیزم. بهڵام ئهو ههلهیانبۆ كورد نهڕهخسان. دەوڵەتانی بڕیاربەدەست لەکاتێکدا بەوجۆرە لەبەرژەوەندیعەرەب کاریانکرد، نەک ھەر کوردیان پشتگوێ خست، بەڵکو ھەوڵیاندا رێگری سەختی لێبکەن و وڵاتەکەی بەسەردەوڵەتانیناوچەکەدا دابەش بکەن و کوردستان بکەنە کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتی. بێگومان نزیکەی سەدەیەکەکورد باجی ئەوغەدرە مێژووییە دەدات، کە بەریتانیا و دەوڵەتانی دیکەی بڕیار بەدەست دەرھەقبەم نەتەوەیە کردوویانەو تاکو ئێستاش ھیچکام لەو دەوڵەتانە سەرباری ئیدیعای زۆریانبۆ مافی مرۆڤ و ئازادی، تاکە ھەنگاوێکیان بە ئاراستەی لابردنی ئەو غەدرەگەورە مێژووییەلەسەر کورد نەناوەو تاکو ئێستاش موغازەلەی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان دەکەن و تەنانەتھەندێجار بە دژی کوردو بزووتنەوە نەتەوەییەکەشی دەجوڵێن و ھەندێ جار بە تووندڕەو وتیرۆیستیش تاوانباری دەکەن، کەئەوەش جگە لەبەرگریکردن لەدەوڵەتی داگیركهرى كوردستانهیچی تر نیه.
دیارە ئەگەر بۆ چارەکی یەکەمی سەدەی بیست باس لەوە بکرێت کە ناسیونالیستی کوردیلەبارێکی لاوازدا بووەو پرۆژەینەتەوەیی کورد لەئاستی نادیار و تەنانەت نەبووشدا بووبێت،بەڵام نکۆڵی ئەوە ناکرێت کە بەدرێژایی ئەو ماوە مێژووییەیدوای ھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتیعوسمانی کورد چەندین راپەڕینی کردووە دژی دەسەڵات و سیاسەتی نامرۆڤانەیداگیرکەرە نوێیەکانیکوردستان، کە بریتین لەعەرەب و تورک و فارس. لەکاتێکدا کە ئەم دەوڵەتانە خۆیان وابەستەوپاشکۆی دەوڵەتانی بڕیاربەدەست بوون، بەخراپترین شێوە کوردیان چەوساندۆتەوەو ھەمووھەوڵێكیان داوهو ههمووکۆششێکیان