بشمکوژی مەمنونم

                                      بشمکوژی مەمنونم 


لە ژمارە (٦٥١) ی ڕۆژنامەی (هاوڵاتی) ڕۆژی چوارشەمەی ڕێکەوتی ٤/٨/ ٢٠١٠ بابەتێکم بڵاوکردەوە لە ژێر ناونیشانی (چەند پێشنیارێ بۆ وەزیری ساخڵەمی) کە دەردەدڵێک بولە ئاکامی ئەو کەموکوڕیانەی  کە لەدامودەزگاکانی سەربه وەزارەتی تەندروستیدا بەرۆکی تاک بەتاکی ئەم خەڵکە ئەگرێتەوە ، بەندەش نەک یەخەمی گرت بەڵکو چەقی بەدڵماو بردمیە شەرای مەرگ ،عەجەب نەمردم !هەروەها نوسینێکی ترمان خستە بەر دیدی قەڵەم بەدەستانی دەم بەخەندەی مەملەکەت بەبۆنەی کردنەوەی خەستەخانە چواسەد ساڵیەکەی سلێمانیەوە ، ببورن چوارسەد قەرەوێڵەییەکەوە کە لە ڕۆژنامەی(ئاوێنە)ی ژمارە (٣٨٣) ی ڕۆژی سێشەمەی ڕێکەوتی ٢٥/٦/٢٠١٣ بە ناونیشانی (مەیدەن بە قەڵبەیەکدا ). هەرچەندە بە قەولی سلێمانیان مردوی سەرقەبران هاتە جواب، وەرزارەتی ساخڵەمی نەهاتەجواب ،هۆکارەکەشی تا ئەمڕۆ پەنهانە  ، ئەوا ئەمجارەش دیاردەیەک نەک ختوکەی ئیحساس ئەدا، بەڵکو پێئەچێ یەکجار ترسناک‌و تۆقێنەر بێت ، کە ناوی (نەخۆشخانەی تایبەت یا ئەهلیە ) کەزیاتر لە بازرگانیەکی ڕوتوقوت ئەچێت نەک بواری تەندروستی پیشەیی.
 
کە سەرجەم ئەو پیشانەی لە تەندروستیدا ئەکتیڤن بە کارێکی مرۆڤ دۆستانە ئەژمار ئەکرێن ،بەڵام سەد داخ ، لێرە بوە بە بازرگانیەکی قێزەون ،هەر بەو هۆیەوە بە ناچاری ئەوا هەندێ تێینی ئەدەینە بەر دیدەی کاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستی و لێژنەکانی قایمقامیەت وپارێزگای سلێمانی کە دڵنیام ئەگەرلیژنەکانی تەندروستی خۆیان ڕێگایان بکەوێتە هەندێک لەو سەنتەرو مایۆ کلینیکانە ئەوا دڵنیام وەک کەبابخانە یان ڕێستۆرانتێک لافیتەی داخستنیان پێا هەڵئەواسرێ ، ئەگەر وەزارەت لێمان قبوڵ بکات چەند پرسیارێکیان ئاڕاستە ئەکەین هیواداریشین بەڕۆحی ڕیازی لێمان وەربگرن .
 
١ــ ئایا ئەم بەناو خەستەخانانە پەیرەوی کام ستاندارد یا کام سیستەم ئەکەن لەدنیای تەندروستی مۆدێرندا؟ 
٢ــ کام خەستەخانەی تایبەت لەم دەڤەرە ئەرزیکەی ستانداردە و بە( فینێڵ) ڕوپۆش کراوە؟
٣ــ ئایا ئامێری پاکژ کەرەوەی هەوا بونی هەیە ؟ 
٤ــ ڕادەی خزمەت گوزاری لە چ ئاستێکدایە ؟
٥ــ ئایا سیستمی چارەسەری ئاوەڕۆ ئەزانن بەری بەکوێوەیە ؟