ریفراندۆمە گرنگەکەی بەریتانیا بۆ کشانەوە یان مانەوە لەیەکێتی ئەوروپا

 
 
23ی ئەم مانگە هاوڵاتیانی بەریتانیا بەشداری لە ریفراندۆمێکی گرنگ و چارەنووسساز دەکەن بۆ مانەوە  یان کشانەوەی ئەندامێتی وڵاتەکەیان لەناو یەکێتی ئەوروپا (EU). ئەمە دووەم ریفراندۆمە پاش 41 ساڵ کە بۆ هەمان مەبەست سازدەدرێت. لەساڵی 1973 بەریتانیا بووبە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کە ئەوکات ناوێکی دیکەی هەبوو پێی دەگوترا ‘کۆمەڵگای ئابووری ئەوروپی’ (EEC)، ساڵی 1975 حکومەتی ئەوکاتەی بەریتانا کە پارتی کار سەرۆکایەتی دەکرد ریفراندۆمێکی سازکرد لەسەر مانەوە یان کشانەوە لەو بلۆکە ئابووریە، ئەنجامی ریفراندۆمەکە بریتی بوو لە 67%ی دەنگەکان بە بەڵێ بۆ مانەوە. 
ئەمجارەیان پارتی کۆنسێرڤەتیڤ لەسەر کارەو حکومەتەکەی بۆ هەمان مەبەست ریفراندۆمێک سازدەکات. پێشتر بڕیاروابوو کە لەکۆتایی ساڵی 2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت بەڵام ساڵی پار سەرۆک وەزیران دەیڤید کامێرۆن بەڵێنی دا کە ئەگەر بێتوو پارتەکەی لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ساڵی 2015 بیباتەوە ئەوا وادەی ریفراندۆمەکە دەهێنێتە پێشەوە. کامێرۆن ئەم بەڵێنەی دا هەم وەکو بەشێک لە هەڵمەتی هەڵبژاردن و هەم وەکو مەبدەئێک کە خۆی و پارتەکەی بڕوایان وایە کە هاوڵاتیانی بەریتانی دەبێت قسەیەکیان هەبێت لەسەر ئەندامێتیان لەناو ئەو یەکێتیە، ئەمە لە تەنیشت ئەو راستیەی کە ژمارەیەکی بەرچاوی بەریتانی بە یورۆ-سکێپتیکس ناسراون (Euro-sceptics)، ئەوانەی کە رەخنە لە یەکێتی ئەوروپا دەگرن و دژی ئەندامێتین لەو یەکێتیە.
بەریتانیا هەرچەندە بەشێکە لە ئەوروپا بەڵام هەڵکەوتە جوگرافیاکەی و پەیوەندی بەهێزی بە ئەمریکاو وڵاتانی کۆمۆنوێڵپ (Commonwealth) کە ژمارەیان 53 وڵاتە وای کردووە کە بەریتانیەکان تا ئەندازەیەک خۆیان بەجیاواز لەگەڵ ئەوروپیەکان ببینن و هەندێکیان لەو بڕوایەدان کە بەبێ یەکێتی ئەوروپا ئەوان بازنەی پەیوەندیەکانیان فراوانەو دەتوانن پارێزگاری لە پێگەی بەهێزی خۆیان لە جیهاندا بکەن. هەر ئەمەشە زەمینە سازدەکات کە ریفراندۆمێک بۆ ئەم مەبەستە گرنگ بێت و قورسایی خۆیی هەبێت. 
ریفراندۆم (Referendum) پرۆسەیەکی دەنگدانە لەسەر مەسەلەیەکی گەورەی نیشتمانی کە تیایدا هاوڵاتیان، ئەوانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە، دەتوانن دەنگبدەن بە ‘بەڵێ’ یان ‘نەخێر’ لەسەر پرسیارێک کە زۆرجار بەشێوەیەکی سادە دەنوسرێت. 
ئێستا دوو کامپینی زۆر بەهێزی دژەیەک بەڕێوە دەچێت لەژێر ناوی (Vote Leave) دەنگبدە بە ‘کشانەوە’ و (Vote Remain) دەنگبدە بە ‘مانەوە’. لەم دوو کامپینەدا هێڵە حیزبیەکان شێواون و هەردوو بەرەی کامپینەکە بە ئەندازەی جیاواز لایەنگرو داکۆکیکەریان لەناو پارتە جیاوازەکاندا هەیە؛ بۆ نموونە لەناو هەردوو پارتی سەرەکی کارو کۆنسێرڤەتیڤدا بەشێک لە ئەندام و لایەنگرانیان پشتگیری لە ‘کشانەوە’ دەکەن و بەشێکی کەشیان پشتگیری لە ‘مانەوە’ دەکەن. هەروەها بزنزمانە گەورەکان و کەسە بەناوبانگ و دیارەکان دابەش بوون بەسەر هەردوو بەرەدا. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێن کە کاربەدەستانی حکومی و بزنزمان و سەرمایەدارەکان زۆرتر لەبەرەی ‘مانەوە’ ن، تیایاندا سەرۆک وەزیران دەیڤید کامێرۆن و سەرۆکی شارەوانی لەندەن سەدیق خان. بەڵام بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پێشووی شارەوانی لەندەن کە سەربە پارتی کۆنسێرڤەتیزە یەکێکە لەرابەرانی کامپینی ‘دەنگبدە بە کشانەوە’ و بەگەرمی هەوڵی سەرکەوتن دەدات.
باسوخواسە سەرەکیەکانی ئەم دوو کامپینە خۆی دەبینێتەوە لەچەند مەسەلەیەکی سەرەکی کە هەردوولا هەوڵی زۆر دەدەن بەشێوەیەک لێکیان بدەنەوەو بەکاریانبهێنن و هەروەها ئەو داتایانە بڵاوبکەنەوە کە لەبەرژەوەندی خۆیان دەشکێتەوە. 
یەکێک لە مەسەلەکان بریتیە لە تێچوونی مانەوە وەکو ئەندام لەناو یەکێتی ئەوروپا. بەریتانیا ساڵی 2015، بۆ نموونە، نزیکەی 17 بلیۆن پاوندی داوە بەیەکێتی ئەوروپا بەڵام ئەو پارەیەی کە بۆی گەڕاوەتەوە نەگەشتوەتە 5 بلیۆن پاوەند. لایەنگرانی ‘کشانەوە’ دەڵێن گەر بەریتانیا لەناو یەکێتیەکە بێتە دەرەوە ئەوا ساڵانە ئەو بڕە زۆرە پارەیەی بۆ دەگەڕێتەوەو دەتوانێت لە بوارە جیاجیاکاندا خەرجی بکات. بەڵام لایەنگرانی ‘مانەوە’ دەڵێن راستە ئەو برە پارەیە دەدرێت بە یەکێتیەکە بەڵام کۆی ئەو سودانەی کە تاکی بەریتانی دەستی دەکەوێت وەکو کارو کەمی باج و هەرزانی نرخ وادەکات کە بەریتانیا بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ زیاتری لەو پارە بۆ بگەڕیتەوە کە ساڵانە دەیداتە یەکێتی ئەوروپا.
مەسەلەیەکی کە کشتوکاڵە کە جوتیارانی