تاقیكردنەوەی وانەی ئابورییە گەر حكومەت زیرەك بێت دەردەچێت

ئەوەی لە ئیستادا دەوترێت و لێكدەدرێتەوە كێشەی مووچە و زەحمەتی ژیانی هاوڵاتیانە،  بەردەوام خەڵكی كوردستان لە چاوەروانی هەواڵی مووچە و سەرفكردنین، ئەوەی لە ئیستادا دەگوزەرێت كۆكەرەوەی هەڵە ئابورییەكانی پیشووە لە هەرێمی كوردستان بە لاوازی ژێرخانی ئابوری و تەسك كردنەوەی داهاتی كوردستان تەنها لەیەك شتدا ئەویش نەوتە و پشتكردن لە هەموو داهاتەكانی تر وەكو كەرتی كشتوكاڵی و پیشەسازی و وەبەرهێنان و گەشتیاری هتد، ئەمەش وایكردوە كە داهاتی ناوخۆیی زۆر كەمبێتەوە ، بۆیە لە كاتی دابەزینی نرخی نەوتی جیهانی كوردستان یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە زۆر زەرەری ئابوری پێگەیشت و لە لایەكێ ترەوە بەشداربوو لەو زەرەرەی كە لە لایەن حكومەتی بەغداوە لە كاتی كورتهێنانی بودجەوە بەسەری هات.
 
جگە لەوەش ماوەی دوو ساڵە بە هۆی كێشە و ململانێ سیاسیەكانی لەگەڵ حكومەتی بەغداو بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان گەورەترین قوربانی لێكەوتەوە لە رووی ئابورییەوە ، هەروەها ئابوری عێراق كاردانەوەی نێگەتیڤی لەسەر ئابوری هەرێمی كوردستان بووە ، و خاڵیكی زۆر گرنگی هەڵەی ئابوری هەرێمی كوردستان لاوازی كاری بانكەكانە بەوەی نە خەڵك و نە خودی حكومەت متمانەی تەواوەتیان بەم كەرتە نەداوە ، خەڵكی ئاسایی پارەكانیان زیاتر لە بانكە بیانیەكانی ناو هەرێمی كوردستان دادەنین لە بری بانكی ناوخۆیی كوردستان و لە لایەكێ ترەوە بانك تەنها وەكو جانتایەكە پارەی تیا دادەنرێت و لە لایەكی ترەوە سەرف دەكرێت هیچ جۆرە مامەڵەیەك بەو پارانە ناكرێت چونكە مانەوەیان لە بانكەكان زۆر كاتیە تەنانەت لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا بە دەیەها جار توشی ئیفلاس بوونە.
 
هەروەك لە ئیستادا پارەی فرۆشتنی نەوت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە بانكیكی ئەڵمانی و دواتر بانكی هالكی توركی و دواتر تەنها بۆ وەرگرتنی بانكی نێودەوڵەتی هەرێمی كوردستان وەك سیاسەتێكی بانكی بەكاردەهێنریت ، بەڵام هیچ سودێكی ماددی بۆ ئەو بانكە نییە بەڵكو تەنها بۆ بانكی توركی و ئەڵمانیە .

لەم كاتەدا كێشەی كوردستان لە مووچەدا بەرزترین ئاستی خرابی ئابوری وەرگرتووە ، نەوتی هەناردەكراو نزیكەی 500 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا كە نرخەكەی بە 50 دۆلار مەزەندە كراوە واتە داهاتی ێافی نزیكەی 825 ملیون دۆلارە بەڵام ئەوەمان لە بیرنەچیت بە نزیكەی چارەكێك بگرە زیاتری ئەو پارەیە لە تیچووی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت سەرف دەكرێت واتە ئەم بڕە پارەیە شتێكی خەیاڵیەو لە واقعدا ئەوەندە نییە.
 
لە لایەكى ترەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە 700 ملیون دۆلارە بۆ دابینكردنی مووچەی هاوڵاتیانی واتە گەورەترین بارگرانی لەسەر حكومەت مووچەیە كە نەتوانراوە بە رێك و پێكی لەبەر زۆری بڕەكەی دابین بكرێـت لە كاتی دیاریكراوی مووچەدا ، ئالێرەدا حكومەت بە بەرپرسی سەرەكی دادەنرێت لەم كێشانە چونكە یەكەم پاڵنەرە بۆ بەدامەزراندنی هاوڵاتی لە كەرتی حكومی و زۆربوونی مووچەخورانی كە بەداخەوە ئێستاكە زۆربەیان ئەچنە قاڵبی بێكارییەكەوە چونكە هێچ بەرهەمێكان بۆ كوردستان نییە و تەنها دانیشتن و پركردنەوەی دامودەزگا حكومیەكان.
 
ئەوەی لێرەدا جێگەی باسكردنە باشتر وایە حكومەتی هەرێم بیر لە چارەسەركردنی بنەڕەتی ئەم قەیرانی مووچەیە بكاتەوە ئەوێش بە كەمكردنەوەی مووچەخوران بە ئەوەی زۆر لە مووچەخۆرە حكومیەكان بگویزێـتەوە بۆ كەرتە تایبەتەكان و سیستەمی خانەنشین و مافی كاركردن بەسەر كەرتە تایبەتەكان بچەسپێنیت و نزیكەی 15000 كۆمپانیای ناوخۆیی و 2300 كۆمپانیای بیانی هەیە لەم هەرێمەدا كە ئەمە جێگای خۆشحاڵی و ئومێد پێدەرە لەم چارەسەرەدا ، دواتر سیستەمی خانەنشین بە تەواوەتی بچەسپینیت و بۆ ئەوەی رێگا بۆ تازە دەرچووان  خۆش بكات لە دامەزراندن ، هەروەها ناهاوسەنگی مووچە بنەبڕبكرێت كە جیاوازییەكی زۆر گەورە لە نێوان مووچەی پلەكان هەیە كە لە هێچ سیستەم و دارایی وڵاتانی دونیا نییە ، و دادپەروەری كۆمەلایەتی بەرقەرار بكرێت و دانانی سیاسەتێكی دارایی كە مووچە و داهاتی هاوڵاتیان بەرامبەر بێت بە خەرجیاتیان چونكە گەورەترین كێشە لەو گرانیە زۆرەیە كە باڵی بەسەر ئەم وڵاتەدا هێناوەو هیچ لێپرسینەوەیەكی فەرمی نەكراوە.
 
رۆژ بە رۆژ تیچووی خواردن و جلوبەرگ و جێگای حەوانەوە بەرەو زیادبوون دەچێت ، بەمشیوەیە رێژەی هەژاری لەناو زۆربەی چین و تویژەكانی ناو كومەڵگای كوردی بەرەو هەڵكشان دەروات كە ئەمەش كارێگەری نەرینی دەكاتە سەر ئابوری ئەم وڵاتە ، ئەم كێشانەش هەڵبەتە رێژەی