له ویلایه‌تی ئیللینۆی له ئه‌مریكا، رۆژانی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك نمایشی ئۆتۆمبێل ده‌كرێت و هه‌زاره‌ها ئۆتۆمبێل مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
زۆرێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی نمایش ده‌كرێن به نرخێكی كه‌متر له بازاڕی گشتی ئۆتۆمبێل له زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌خرێنه‌ڕوو.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌وزاد عومه‌ر كه كورده‌و ماوه‌ی 5 ساڵه له ئه‌مریكایه ده‌ڵێت: خولیایه‌كی زۆرم هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێل، هه‌ربۆیه هه‌فتانه سێ كیلۆمه‌تر ده‌بڕم تاوه‌كو ده‌گه‌مه ئه‌و ویلایه‌ته‌و به‌شداری ئه‌و پێشانگایه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بكه‌م.
جێی باسه، پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل یه‌كێكه له‌و پیشه‌سازیانه‌ی له جیهاندا پشكێكی گه‌وره‌ی له به‌هێزبوونی ئابووری به‌رده‌كه‌وێت، له‌دوای یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئه‌مریكا له ریزبه‌ندی دووه‌می بواری پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی جیهانه. هه‌روه‌ها حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكاو حكومه‌ته هه‌رێمییه‌كان له ئێستادا له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه زیاتر گرنگی به‌ئاستی ساغكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌ده‌ن، ئه‌مجۆره‌ش له زیادكردنی ئاشكرادا بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی ئابووری بۆ خه‌ڵك و بازرگانانی ئۆتۆمبێل له‌و وڵاته.
?wmode=transparent” wmode=”Opaque” frameborder=”0″ allowfullscreen>