پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له كۆنه‌وه به به‌رهه‌می هه‌نار ناسراوه، هه‌موو ساڵێك له‌م وه‌رزه‌دا هاووڵاتییانی ئه‌و شاره ده‌ست به ڕنینه‌وه‌ی هه‌نار ده‌كه‌ن، تا ئێسته‌ش زۆرترین به‌رهه‌می هه‌ناری هه‌موو كوردستان، له هه‌ڵه‌بجه كۆ كراوه‌ته‌وه.
“نه‌سرین محه‌مه‌د” ژنێكی دانیشتوی هه‌ورامانه، ساڵانه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌چنه ناو باخی هه‌ناره‌كانی ناوچه‌ی خۆیان، به‌شێكی زۆری هه‌ناره‌كان ده‌ڕننه‌وه، به‌شی خواردنی خۆیان و فرۆشتنی لێ جیا ده‌كه‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌شێك له هه‌ناره‌كه هه‌ر له‌ناو باخه‌كه له‌ت ده‌كه‌ن، توێكڵه‌كه‌ی لا ده‌به‌ن، ته‌نیا دانه‌كان ده‌مێننه‌وه دواتر ده‌یگوشن و ئاوه‌كه‌ی ده‌كه‌نه ناو مه‌نجه‌لی گه‌وره، ده‌یكوڵێنن تا ده‌بێته ڕووبه‌هه‌نار.
هه‌روه‌ها “ستار مه‌حموود” به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند: “ئه‌مساڵ به‌رهه‌می هه‌نار له سنووری هه‌ڵه‌بجه زۆر باشه، باخه‌وانه‌كان ڕازین له چۆنیه‌تی و چه‌ندیه‌تی هه‌ناره‌كه، به‌ڵام له ئاست ساڵانی پێشوودا وه‌كو پێویست پاره ناكات”.
ته‌نیا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ساڵانه زیاتر له 20 هه‌زار تۆن هه‌نار به‌رهه‌م هاتووه، ئه‌مساڵیش نزیكه‌ی 20 بۆ 25 هه‌زار ده‌بێت، له‌كاتێكدا به‌رهه‌می هه‌نار له هه‌رێمی كوردستان 30 بۆ 35 هه‌زار تۆن ده‌بێت.